گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

رادەستى حکومەتى دەکات

پەرلەمانى کوردستان چەند پێشنیازێک لەبارەى نرخى نوێی دۆلار و موچە ئامادە دەکات

2020.12.22 - 11:19
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمانى کوردستان چەند پێشنیازێک لەبارەى نرخى نوێی دۆلار و موچە ئامادە دەکات

ناس کورد-کاروان مەحمود 

 

لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان بۆ تاتوێکردنی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار و کاریگەرى لەسەر بازاڕ و موچە کۆدەبێتەوە، سەرۆکی لیژنەکەش دەڵێت پێشنیازو بۆچوونی خۆیان لەو بارەیەوە دەدەنە حکومەت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

زیاد جەبار سەرۆکی لیژنەی دارایی و ئابوری لە پەرلەمانی کوردستان (22ی کانونی یەکەمی 2020) بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، کۆبوونەوەکە تایبەتە بە بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بەرانبەر دیناری عیراق و ئامادەکاری بۆ ئەو پیشهاتە، چونکە بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار کاریگەری لەسەر عێراق بەگشتی و هەرێمی کوردستانیش دەبێت.

 

وتیشى "دەمانەوێت کۆمەڵێک پێشنیارو بۆچوونی خۆمان لەوبارەیەوە بدەینە حکومەتی هەرێمی کوردستان".

 

سەبارەت بەوەی دەوترێت مەترسی زیادبوونی نرخی دۆلار لە سەر هەرێمی کوردستان دوو هێندەی عیراقە، سەرۆکی لیژنەی دارایی وتی "نرخی دۆلار مەترسییەکەی دروست نەکردووە بەڵکو دواکەوتنی موچە بووەتە مەترسی، چونکە ئەگەر موچە لەکاتی خۆشیدا بدرێت بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار دەبێتە هۆکاری گرانبوونی شتومەک ئەوەش کێشە بۆ فەرمانبەران دروستدەکات ئەگەر مووچە دوابکەوێت ئەوە مەترسییەکە زیاتر دەکات".

 

باسى لەوەشکرد "بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار داهاتی حکومەت زیاد دەکات، چونکە هەرێم نەوت بە دۆلار دەفرۆشێت بەوەش لەکاتی گۆڕینەوەی دۆلار بە دیناری عێراقی و پێدانی مووچە داهاتی زیاتر دەبێت و بۆ ئەوەش ئێمە قسەی خۆمان دەبێت بۆ حکومەتی هەرێم".