گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

فەتوایەکى نوێی عەلى قەرەداغى لەبارەى مامەڵەکردن بەدراوە ئەلیکترۆنییەکان

2020.12.22 - 10:57
App store icon Play store icon Play store icon
فەتوایەکى نوێی عەلى قەرەداغى لەبارەى مامەڵەکردن بەدراوە ئەلیکترۆنییەکان

ناس کورد-

 

د.عەلى قەرەداغى رایگەیاند، مامەڵەکردن بە دراوە ئەلیکترۆنییەکانەوە دروست نییە، چونکە دراو نین.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

د.عەلى قەرەداغى ئەمیندارى گشتى یەکێتى جیهانى زانایانى موسڵمان لە چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ کەناڵى "سپێدە" کە "ناس کورد" بینیویەتى رایگەیاند "ئەو دراوە ئەلیکترۆنییانە هەم لەرووى شەرعییەوە هەم لەرووى ئابورییەوە دراو نین، بۆیە مامەڵەکردن پێیانەوە دروست نییە".

 

وتیشى "ئەو شێوە مامەڵەكردنەی ئێستا هەیە لە دراوە ئەلیكترۆنییەكان بەم شێوەیە حەرامە و بەشداریكردن تێدا باش نییە، چونکە هیچ خاوەنێکیان نییە ئەگەر مامەڵە قەدەغەکرا هیچ شتێک نییە پەناى بۆ ببەیت".

 

قەرەداغى باسى لەوەشکرد، بنەماى ئابورى ئیسلامى لەسەر خاوەندارێتییە، ئەگەر مرۆڤ خاوەنى ئەوە نەبوو ناتوانێت شت بفرۆشێت "بتکوێن و وەن کۆین نە دراوە نە پشکن، هیچ کۆمپانیایەک لەدوایەوە نییە، خاوەنى بتکۆین دیار نییە کێیە،  وەکو منداڵێکى بێ باوک و دایک وان".

 

دەشڵێت، ئەوانەى ئەو کارە دەکەن شایەنى هەموو سزایەکن و پێویستە حکومەت چاوپۆشیان لێنەکات.