ناس کورد-
بەرێوەبەرایەتى گشتى گومرگى هەرێمى کوردستان بەفەرمى خاڵە سنورییەکانى ئاگادارکردەوە کە کار بە نرخى نوێی دۆلار بکەن بۆ وەرگرتنى گومرگ لەکاڵاکان.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ساماڵ عەبدورەحمان بەڕێوەبەرى گشتى گومرگ (22ی کانونی یەکەمی 2020) لە لێدوانێکیدا بۆ "ناس کورد" رایگەیاند، دواى بەرزکردنەوەى نرخى دۆلار لەلایەن بانکى ناوەندییەوە، خاڵە سنورییەکانیان ئاگادارکردووەتەوە کە کار بە نرخە نوێیەکە بکەن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
وتیشى "ئێستا 100 دۆلار بە 145 هەزار دینار دادەنرێت بۆ ئەو کاڵایانەى کە بەدۆلار گومرگیان لێوەردەگیرێت، ئەوانەشى کە بە دینار گومرگیان لەسەر دادەنرێت بەهەمان نرخ بۆیان دەشکێنرێتەوە".
ساماڵ عەبدورەحمان باسى لەوەشکرد، مەبەستیان لەو هەنگاوە ئەوەیە دەروازە سنورییەکانى هەرێم و عێراق بەیەک شێوە گومرگى کاڵاکان بکەن.