ناس کورد-
ئەندامێکى سەرکردایەتى پارتى رایگەیاند، ئەمریکا و هاوپەیمانان پەیامێکى نوێیان هەیە بۆ پەکەکە و ئارامیی هەرێم بە "هێڵی سوور" دادەنێن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
عه‌لی حوسێن لە لێدوانێکیدا بۆ میدیاى فەرمى حزبەکەى (21ی کانوونی یەکەمی 2020) کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە رایگەیاندووە "كوردستان له شه‌ڕی داعش به‌شێك بووه له هاوپه‌یمانانی نێوده‌وڵه‌تی، ئێستاش دڵنیا بن كوردستان پارێزراوه له‌لایەن هاوپەیمانانەوە".
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
وتیشى "په‌كه‌كه‌ش له لیستی تیرۆردایە و په‌یامی ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا بۆ په‌كه‌كه ئه‌م جاره جیاواز و ڕوون بوو، ئێمەش هه‌ر ئه‌و پێشبینییه‌مان هه‌بوو".
عه‌لی حوسێن دەڵێت "ئه‌وه‌ی ڕوونه ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان بێده‌نگ نابن له‌سه‌ر كرده‌وه‌كانی په‌كه‌كه و په‌یامێكی نوێیان هه‌یه بۆ په‌كه‌كه و له قۆناغی داهاتوو قسه‌ی جددیی خۆیان ده‌بێت و بێده‌نگ نابن".
رونیشیکردووەتەوە "په‌یامه‌كه ئه‌وه‌یه به هیچ شێوه‌یه‌ك ئارامیی كوردستان تێك نادرێت و هێڵی سووره، ئه‌و په‌یامه‌ی ئه‌مه‌ریكاش دایه په‌كه‌كه له‌سه‌ر شه‌هیدكردنی پێشمه‌رگه‌یه‌ك، شتێكی تازه بوو و قۆناغێكی تازه‌ی ئاگاداركردنه‌وه‌ی په‌كه‌كه‌یه له ناوچه‌كه".
رۆژى ( 13ى کانوونی دووەمی 2020) پێکدادان لەنێون پەکەکە و هێزێکى پێشمەرگە لە نزیک قەزای ئامێدى روویداو بەهۆیەوە پێشمەرگەیەک و دوو گەریلای پەکەکە گیانیان لەدەستدا.
لەدواى پێکدادانەکەى چوارى مانگى رابردووى نێوانیان، ئەوە نوێترین ئاڵۆزى و پێکدادانى نێوان پارتى و پەکەکەیە.
هەردوولا کە چەند مانگێکە پەیوەندییەکانیان رووى لە گرژى و ئاڵۆزى کردووە و هێزیان بەرانبەر یەک کۆکردووەتەوە، یەکترى بە هۆکارى ئاڵۆزییەکان تۆمەتبار دەکەن.