گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’100 دۆلار بەرەو یەک ملیۆن دینار’’

دابەزینى بەهای دینار چۆن عێراق لە ’’داڕمانى خێرا’’ دەپارێزێت؟

2020.12.21 - 20:56
App store icon Play store icon Play store icon
دابەزینى بەهای دینار چۆن عێراق لە ’’داڕمانى خێرا’’ دەپارێزێت؟

ناس کورد - کاروان مەحمود

دوو پسپۆڕى کوردى و عێراقى جەخت لە "دروستى" بڕیارى دابەزاندنى بەهاى دینار دەکەنەوە بەرانبەر دۆلارى ئەمریکى، بە پێچەوانەى بۆچوونى ئەوانەى بڕیارەکە بە "هەڵە" ناودەبەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ماوەى نزیکەى هەفتەیەکە نرخى دۆلار بەرانبەر دینار ڕووى لەبەرزبوونەوە کردووە و رۆژى شەممە وەزارەتى دارایی عێراق بەفەرمى بەرزکردنەوەى نرخى دینارى بەرانبەر دۆلار راگەیاند، ئەوەش شەپۆلێک کاردانەوەى لێکەوتەوە کە تا ئێستاش بەردەوامە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

عیزەت سابیر، سەرۆکی لیژنەی دارایی لە خولی پێشووی پەرلەمانی کوردستان و شارەزای ئابوری (21ی کانونی یەکەمی 2020) بە "ناس کورد"ی راگەیاند، هەریەک لە بانکی نێودەوڵەتی و سندوقی دراوی نێودەوڵەتی بە حکومەتی عیراقیان وتووە ئەگەر نرخی دۆلار بەمجۆرە لێنەکات کە ئیستا دیاریکراوە، جارێکی دیکە قەرزی پێنادەن چونکە سەقفی قەرزەکەی تێپەڕاندووە و تەنها لەماوەی ئەم چوار مانگەدا 25 ملیار دۆلاری قەرزکردووە.

 

وتیش، "جگە لەوە ئەو یەدەگی دۆلارەی لە بانکی ناوەندى هەیە کەمترە لەو پارەیەی لە بازاڕ هەیە، بۆ ئەوەش ئەگەر بانکی ناوەندی کۆنتڕۆڵی ئەم نرخەی دراو نەکات کەدیاریکردووە بۆ ساڵی داهاتوو چارەنوسی دراوی عێراقی دەکەوتە مەترسییەوەو ڕەنگە 100 دۆلار بگەیشتایە بە یەک ملیۆن دیناری عێراقی".

 

بەوتەى عزەت سابیر، لەوکاتەدا بەهای دیناری عیراقی هاوشێوەی تمەنی ئێرانی و لیرەی تورکی لێدەهات، چونکە نەدەتوانرا کۆنترۆڵی نرخەکەی بکرێت، جگە لەوەی وا پێشبینی دەکرێت ئەو داهاتەی نەوت کە بۆ ساڵی داهاتوو عیراق دەستی دەکەوێت ڕەنگە بەشی خەرجییەکەی نەکات.

 

هێشتا بەتەواوەتى کاریگەرى دابەزاندنى بەهاى دینار بەرانبەر دۆلار لەسەر بازاڕ دەرنەکەوتووە، بەڵام نرخى هەندێ کاڵا بەرزبووەتەوە و چاوەڕواندەکرێت لەچەند هەفتەى داهاتوودا کاریگەرییەکەى بەتەواوى دەربکەوێت.

 

حکومەتى عێراق هۆکارى بڕیارەکەى گەڕاندووەتەوە بۆ ئەو قەیرانە داراییە قوڵەى ئەو وڵاتەى گرتووەتەوە بەهۆى دابەزینى نرخى نەوتەوە، لەگەڵ ئەوەشد جەختیکردووەتەوە کە بەخێرایى پشتگیرى کەرتە زیانلێکەوتووەکان و چینى هەژار دەکرێت بەشێوەیەک شایستەکانى چاودێرى کۆمەڵایەتى زیاد دەکرێت لە بودجەى گشتى لەپێناو قەرەبووکردنەوەى ئەگەرى بەرزبوونەوەى هەندێک کاڵا.



ئەحمەد تەبەقچلى، شارەزا لەبازاڕەکانى سەرمایەدارى و بەڕێوەبەرى سندوقى وەبەرهێنانى سەرمایەدارى  ئاسیا (Asia Frontier Capital) پێیوایە، دابەزاندنى بەهاى دینارى عێراقى لەبەرامبەر دۆلارى ئەمەریکى نابێت وردە وردە بێت، چونکە ئەوە زیاتر شۆکى ئابوورى دروست دەکات وەکو لەوەى کە ڕاستەوخۆ ڕووبدات و ئەو ئەزمونەش لەهەموو شوێنێکى دونیادا سەلمێنراوە.

 

ئەپی نوێی ناس کورد دابەزێنە بۆ بینینی بەپەلە و هەواڵەکان: بۆ ئایفۆن - بۆ گالاکسی - بۆ هواوى

 

تەبەقچلى لە چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا کە " ناس کورد " بەدواداچوونى بۆ کردووە،  ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، ئەوەى کە ئێستا ڕوودەدات شوینەوارى دابەزینى بەهاى دراوە، بەڵام کەس باسى ئەو ئازارە ناکات کە 17 ساڵ پیش ئێستا خەڵکى دووچارى بوو بەهۆى دینارێکى ترى عێراقیەوە.

 

ڕوونیشى کردووەتەوە، گرنگترین وڵات عێراق مامەڵەى هاوردەکردنى لەگەڵدا دەکات تورکیا و ئێرانە، دراوى تورکیا بەڕێژەى 60% و دراوى ئێرانیش بەڕێژەى 80% دابەزیووە و ئەوەش بەو واتایە دێت کە پیشەسازى و کشتوکاڵى عێراق گەر چەندە ئاسایى و سادەش بێت بەڵام لەو ماوەیەدا کاریگەرى نەرێنى لەسەر هەبووە.

 

تەبەقچلى دەشڵێت، کەرتى حکومى دەرفەتى دامەزراندنى بەڕێژەى 40% بۆ خەڵکى ڕەخساندووە و هەروەها کەرتى کشتوکاڵیش دەرفەتى کارى بەڕیژەى 20% بۆ ڕەخساندووە و بەڕێژەى 30% دانیشتوانى عێراقیش لەناوچە کشتوکاڵیەکاندا دەژین و بەهەبوونى بەروبۆمى بیانى لەبازاڕەکاندا کاریگەرى نەرێنى دەکرێتە سەریان.

 

ئەو شارەزا عێراقییە باسى لەوە کردووە، بەڵنیاییەوە دابەزاندنى بەهاى دینار شوێنەوارى نەرێنى هەیە وەکو بەرزبونەوەى شتومەک لەبازاڕەکاندا، بەڵام خەریکە شتومەکى هاوردە کراو بۆ بازاڕەکان کەمدەبێتەوە و بڕیارى دابەزاندنى بەهاى دیناریش وردە وردە کەرتى پیشەسازى و کشتوکاڵیش دەبوژێنێتەوە، لەئایندەدا دەتوانێت بەربەرەکانێیى شتومەکى هاوردە کراو بکات، بەوەش دەکرێت وڵات لەبەرخۆرییەوە بکرێتە بەرهەمهێنەر.

 

تەبەقچلى ئەوەشى خستووەتە ڕوو، کۆمپانیا عێراقییەکان کە لەبوارى ئابوورى عێراقیدا زۆرجار کێبەرکێ کۆمپانیا جیهانیەکان دەکەن، بەتایبەت ئەوانەى کە مامەڵە بەدۆلار دەکەن، نرخى ئاڵۆگۆڕى دراوەکانیان لە 5% ەوە بۆ 10% بەرزبووەتەوە و ئەوەش پاڵپشتیەک دەبێت بۆ ڕەخساندنى هەلى کار بۆ عێراقیەکان بەڵام ئەو کاریگەرێ ئەرێنێیە پێویستى بەکاتى زیاتر هەیە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

شارەزا ئابوورییەکەى عێراق ڕوونیشى کردووەتەوە، عێراق لەسەردەمى سیاسەتى هەڵەى کەڵەکەبوودا دەژێت و پێویستە ئەوە بگۆڕیت ئەگینا دۆخەکەى خراپتر دەبێت.

 

تەبەقچلى دەشڵیت، دابەزاندنى بەها دینار دەبێتە هۆى ڕەخساندنى 12 تریلیۆن دینارى عێراقى لەپڕۆژە بودجەى ساڵى داهاتوودا بۆ چینە هەژارەکان.