گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پڕۆژەیاسای بودجەى ساڵی 2021ی پەسەند کرد

2020.12.21 - 20:23
App store icon Play store icon Play store icon
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پڕۆژەیاسای بودجەى ساڵی 2021ی پەسەند کرد

ناس کورد-

کۆبوونەوەى ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆتایی هات و تێیدا پڕۆژەیاسای بودجەى ساڵی 2021 پەسەند کرا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

ماوەى سێ ڕۆژە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرپەرشتی مستەفا کازمی کۆدەبێتەوە بۆ تاوتوێکردن و گفتوگۆکردنی پڕۆژەیاساکە.

 

فەرهاد عەلادین، سەرۆکى ئەنجومەنی ڕاوێژکاری عێراق لە تویتەری خۆی نوسیویەتی، بڕی کورتهێنانی دارایی لە پڕۆژەیاساکەدا دەگاتە 63 ترلیۆن دینار."

 

دەشڵێت، "لابردنی دەرماڵەکان ڕەتکراوەتەوە و لەبری ئەوەش بڕیاریدا دراوە باج بەشێوەیەکی ڕێژەیی بخرێنە سەر موچەکان، بە جۆرێک ڕیژەی ئەو باجەی کە دەخرێتە سەر موچەی سێ سەرۆکایەتییەکان لە 8% دەستپێدەکات تاوەکو 40%."

 

باسی لەوەشکردووە، "پڕکردنەوەی ئەو کورتهێنانەی کە لە بودجەکەدا هەیە لە هەر گەورەترین ئەو ئاستەنگییانەی کە دووچاری پەرلەمان دەبێتەوە."

me_ga.php?id=1899