گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

فڕۆکەخانەی سلێمانی ڕێوشوینەکانی توندتر دەکاتەوە

2020.12.21 - 18:51
App store icon Play store icon Play store icon
فڕۆکەخانەی سلێمانی ڕێوشوینەکانی توندتر دەکاتەوە

ناس کورد - کاروان مەخمود
بەڕێوەبەری گشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، تائێستا گەشتی ڕاستەوخۆی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و بەریتانیا دەستی پێنەکردووەتەوە، "بەڵام وەکو فڕۆکەخانە ڕێوشوێنەکانمان توندتر کردووەتەوە و ژمارەیەک بڕیاری نوێمان دیاریکردووە بۆ پشکنینی گەشتیاران."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

تاهیر عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری گشتی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بە "ناس کورد"ی (221ی کانونی یەکەمی 2020) راگەیاند، "تائێستا گەشتی ڕاستەوخۆ لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و بەریتانیا دەستی پێ نەکردووەتەوە، بەڵام فڕۆکەخانەی بەغدا گەشتی بۆ بەریتانیا هەیە، لە ئێستاشدا کە سەری ساڵی زاینی نزیکبووەتەوە هاووڵاتیانی پەنابەر لەو وڵاتە لە هەوڵی گەڕانەوەن بۆ وڵاتەکانی خۆیان و بۆ ئەوەش فشار لەسەر فڕۆکەخانەکان هەیەو سەرجەم وڵاتانیش بەهۆی ئەم ڤایرۆسە نوێیەی کۆرۆنا ڕێوشوینی تایبەتی خۆیان دەگرنەبەرو ڕێگری لە هاتنی ئەو کەسانە دەکەن کە مەترسی توشبونیان بە پەتاکە هەیە."


باسی لەوەشکرد، "وەکو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕێوشوێنەکانمان توندتر کردووەتەوەو چەند ڕێنماییەکمان دیاریکردووە بۆ پشکنینی ئەو کەسانەی دەگەرێنەوە بۆ هەرێمی کوردستان تاوەکو لە مەترسییەکان پارێزراوبین."

 

ماوەى هەفتەیەکە بەریتانیا بڵاوبوونەوەى جۆرێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنای لەو وڵاتە ڕاگەیاند و دەڵێت، زۆر زیاتر لەوەى پێشتر بڵاودەبێتەوە بەڵام لەوەى پێشوو کوشندەتر نییە.

 

هەر بەو هۆیەوە، زۆربەى وڵاتانی ئەوروپا و جیهانی گەشتە ئاسمانییەکانیان لەگەڵ بەریتانیا و چەند وڵاتێکی تری ئەوروپی ڕاگرت بە مەبەستی بەرگرتن لە گەیشتنی ئەو جۆرە نوێیە لە ڤایرۆسی کۆرۆنا.