کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد - وه‌زیرى نه‌وتى سعودیه پێش كۆبوونه‌وه‌یه‌كى گه‌وره به‌رهه‌مهێنه‌رانى نه‌وت، كه له‌نێویاندا ڕوسیا و سعودیه هه‌ن، ده‌ڵێت "ئاڕاسته‌ى ڕوانگه‌ى وڵاتان وردبینانه‌ن له‌باره‌ى بازاڕى نه‌وته‌وه". . وڵاتانى به‌رهه‌مهێنه‌رى نه‌وت (ئۆپیك) و ڕوسیا و به‌رهه‌مهێنه‌رانى سه‌ربه‌خۆى نه‌وت كه ناسراون به (ئهواپێك) ڕێکكهوتون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ئاستى به‌رهه‌م به‌ڕێژه‌ى 1.2 ملیۆن به‌رمیلى ڕۆژانه كه‌مبكه‌نه‌وه، ئه‌م بڕیاره له‌سه‌ره‌تاى مانگى كانوونى دووه‌مى ئه‌مساڵه‌وه چووه‌ته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه، تا مانگى حوزه‌یران به‌رده‌وام ده‌بێت، ئه‌وه‌ش به‌ئامانجى ڕاگرتنى هاوسه‌نگى بازاڕى نه‌وت له‌سه‌رو هه‌موویانه‌وه وه‌ستاندنى زیادبوونى ئاستى "كۆگا" نه‌وتییه‌كان و پاڵپشتى نه‌وت. . خالید فالح وه‌زیرى نه‌وتى سعودیه ئاماژەى بەوەكردووە، وڵاتانى به‌رهه‌مهێنه‌رى نه‌وتى (ئۆپیك) كه ئێستا سعودیه به‌شێوه‌یه‌كى ڕاستهقینیانه سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات، له‌كۆبوونه‌وه‌ى كۆتایى مانگى حوزه‌یراندا زۆرترین ئاڵوگۆڕى زانیارى ده‌كه‌ن بۆ گه‌یشتن به باشترین بڕیار له‌باره‌ى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وته‌وه. . ئه‌لیسانده‌ر نۆفاك وه‌زیرى نه‌وتى ڕوسیا بۆ ڕۆژنامه‌نوسان ئه‌وه‌ى ئاشكراكرد: "زیاتر له بژارده‌یه‌ك بۆ ڕێکكه‌وتن له‌باره‌ى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت ئاماده‌یه، له‌نێوانیاندا زیادكردنى به‌رهه‌مى نه‌وت له نیوه‌ى ئه‌مساڵدا". . هاوكات وه‌زیرى نه‌وتى ئیمارات سوهه‌یل مهرزوقى جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه به‌رهه‌مهێنه‌رانى نه‌وت تواناى ئه‌وه‌یان هه‌یه بۆ پڕكردنه‌وه‌ى هه‌ر كورتهێنانێك له‌بازاڕى نه‌وت ڕوده‌دات، وتیشی: "كه‌مكردنه‌وه‌ى كۆتوبهندهكانى به‌رهه‌م بڕیارێكى گونجاو نیه". . وەزیرەکەى نەوتى ئێماڕات ئاشکراشیکرد، ئیمارات نایه‌وێت وا سه‌یرى بابه‌ته‌كه بكات كه زیادبوونى به‌رهه‌م له‌كۆگاكان به جۆرێك نیه نرخى نه‌وت له‌م ئاسته‌دا بهێڵێته‌وه. . سه‌رچاوه‌یه‌ك له ڕێكخراوى ئۆپیك ئه‌وه‌ى به ئاژانسى ڕۆیته‌رز ڕاگه‌یاندووه: "سعودیه باوه‌ڕى وایه هیچ پێویستییه‌كى خێرا نیه بۆ زیادكردنى ئاستى به‌رهه‌م له ئێستادا، بۆیه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى نه‌وت گه‌یشتووه‌ته 70 دۆلار بۆ یه‌ك به‌رمیل، به‌ڵام ترس له هه‌ره‌سهێنانى نرخ هه‌یه". . لە لایەکى ترەوە ئه‌مریكا كه ئه‌ندام نیه له ڕێكخراوى ئۆپیك، به‌ڵام هاوپه‌یمانى سعودیه‌یه، پێى وایه "پێویسته بۆ پاڵپشتى هاوسه‌نگى نرخ ئاستى به‌رهه‌م زیاد بكرێت". . به ڕوانینى وه‌زیرى نه‌وتى سعودیه، هاوسه‌نگى ته‌واو له‌نێوان زۆربوونى ئاستى به‌رهه‌م له‌بازاڕى نه‌وت و به‌رزبونه‌وه‌ى نرخدا پێویستییه‌كانى بودجه‌ى سعودیه پڕده‌كاته‌وه، هاوكات سعودیه هه‌وڵى ئه‌وه‌ش دەدات، سه‌رنجى مۆسكۆ ڕابكێشێت بۆ مانه‌وه‌ى له ڕێکكه‌وتنى ئۆپیك، سه‌ربارى مه‌ترسیه‌كانى ئه‌مریكا له‌وباره‌یه‌وه. . كۆبونه‌وه‌ى داهاتووى ئۆپیك له نێوه‌ندى ئه‌و ترس و كورتهێنانهدایه کە ڕوبه‌ڕوى بازاڕى نه‌وت بۆتەوە، له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆخه ئاڵۆزه‌ى ڕوبهڕوهى ئێران و فه‌نزویلا بووه‌ته‌وه، كه ئاستى پاڵپشتى به‌رهه‌مى نه‌وتى له‌بازاڕه‌كان كه‌مكردووه‌ته‌وه. . .