گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نرخی نەوت دابەزی

کۆرۆنا نوێیەکە نرخی نەوتی بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزاند

2020.12.21 - 09:53
App store icon Play store icon Play store icon
کۆرۆنا نوێیەکە نرخی نەوتی بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزاند

 ناس کورد-

بڵاوبوونەوەی جۆرە نوێیەکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا نرخی نەوتی بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزاند و بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بەرامبەر 50 دۆلار و 71 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ماڵپەری "Oil Price"ی تایبەت بە نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان، ئەمڕۆ دووشەممە 21ی کانوونی یەکەمی 2020، بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بەرامبەر 50 دۆلار و 69 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەوەش %1.57ی نرخەکەی لەدەستداوە.

 

هاوکات بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمەریکی "تەکساس" بەرامبەر 47 دۆلار و 80 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و %1.30ی نرخەکەی لەدستداوە.

 

نزمبوونەوەی نرخی نەوت لەماوەی ڕۆژێکدا و بەوشێوەیە لەدوای مەترسییەکانی بڵاوبوونەوەی جۆرێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا هات لە بەڕیتانیا و چەند وڵاتێکی ئەوروپی.

 

دوێنێ یەکشەممە 20ی کانوونی یەکەمی 2020، وەزیری تەندروستیی بەڕیتانیا هۆشداری لە جۆرە نوێیەکەی کۆرۆنا دا و ڕایگەیاند، "لە کۆنتڕۆڵ دەرچووە.