گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کۆبوونەوەی هەرێم و بەغدا

کۆبوونەوەیەکی یەکلاکەرەوە لەنێوان هەرێم و بەغدا ئەنجام دەدرێت

2020.12.21 - 09:13
App store icon Play store icon Play store icon
کۆبوونەوەیەکی یەکلاکەرەوە لەنێوان هەرێم و بەغدا ئەنجام دەدرێت

 ناس کورد-

لەدوای لێدوانەکەی وەزیری دارایی عێراق دەربارەی ڕێککەوتن لەگەڵ هەرێمی کوردستان، بڕیارە كۆبونەوەكانی شاندی حکومەتى هەرێم و بەغدا دەستپێبکاتەوە و كۆبوونەوەیەکی یەكلایی کەرەوە بکرێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ڕۆژی شەممەی ڕابردوو 19ی کانوونی یەکەمی 2020، وەزیری دارایی عێراق، ڕێککەوتنی هەرێم و بەغدای لەسەر بودجەی 2021 ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەکرد، "ئەگەر هەرێم پابەند بێت بە ڕادەستکردنی نەوت، شایستە داراییەکانی بۆ دەنێرین".

 

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە کۆبوونەوەکانی شاندەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان (دووشەممە، 21ی کانوونی یەکەمی 2020) بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند "كۆبوونەوەكانی شاندی حکومەتى هەرێم و بەغدا دەست پێ دەكەنەوە و بڕیاریشە كۆبوونەوەی یەكلایی كردنەوە بێت".

 

ئاماژەی بەوەشكرد "لەچەند رۆژی رابردوو دیداری نافەرمی و بیروڕا گۆڕینەوە و هەوڵی زاڵبوون هەبووە بەسەر ئاستەنگەكان".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە  

 

قوباد تاڵەبانی لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ کەناڵی  الدجلة"ى عێراقى (پێنجشەممە 17ی کانوونی یەکەمی 2020)، ڕایگەیاند "گەشبینم کە ڕێکدەکەوین و ئیشەڵڵا بە شكستەوە ناگەرێینەوە".

 

وتیشی " بڕیارە شاندێکی سیاسی لە سەرۆکایەتیی حزبە کوردییەکان بێنە بەغدا بۆ گفتوگۆی زیاتر لەسەر کێشەکان". 

 

لەدوای ئەو قسانەی قوباد تاڵەبانی و ڕۆژی شەممە 19ی کانوونی یەکەمی 2020، وەزیری دارایی عێراق ڕێککەوتنی هەرێم و بەغدای لەسەر بودجەی 2021 ڕاگەیاند، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ بەرپرسێکی هەرێم و ئەندامانی شاندی حکومەتى هەرێمیش باسی ڕێککەوتنەکەیان نەکردووە و ژمارەیەک لە نوێنەرانی کوردیش لە بەغدا دەڵێن، ڕێککەوتنی سەرەتایی کراوە و تەنها هەندێک کێشەی هونەری ماوە.

 

ناس کورد زانیویەتی، لەحاڵەتی ڕێكنەكەوتن ئەگەری زاڵ ئەوەیە هەرێم دەگەرێتەوە سەرخۆ گونجاندنی دارایی کە لەماوەی ڕآبردوودا ئەو ڕێکارەی گرتەبەر.

 

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە چەند بۆنەیەکی جیادا باسی لەوەکردووە، ئەگەر لەگەڵ بەغدا ڕیکنەکەون، ئەوا سیاسەتی خۆگونجاندن جێبەجێدەکەن و بەگوێرەی ئەو داهاتەی لە بەردەستیانە موچە دابەش دەکەن.

 

لە چەند ڕۆژی ڕابردووشدا لە تویتێکدا ڕایگەیاند، هەرێمی کوردستان قەرزێکی زۆری لەسەرە، بۆیە ناکرێت چیتر قەرز بکەن و داهاتووی نەوەکانی ئێستا بخەنە ژێر قەرزێکی زۆرەوە.

 

ئێستا پڕۆژە یاسای بودجەی 2021 لە ئەنجومەنی وەزیرانە و دوێنێ یەکشەممە، دووەم کۆبوونەوەی لەبارەوە کرا و نزیکەی 10 کاتژمێر بەردەوام بوو، بڕیارە لەم هەفتەیەشدا بگاتە پەرلەمانی عێراق بەمەبەستی تاووتوێکردن و پەسەندکردنی.

 

ئەگەر هەردوو حکومەتی فیدڕاڵ و هەرێم لەچوارچێوەی پڕۆژەیاسای بودجەدا ڕێکیشبکەون، ئەوا پێویستە لە پەرلەمانی عێراق پڕۆژەکە دەنگی لەسەر بدرێت  و پەسەند بکرێت، ئەوەش پێویستی بە پشتگیری فراکسیۆنە شیعە و سوننەکانە.

 

لەماوەی ڕابردوودا یاسای قەرز بەبێ ڕەزامەندی کورد لە پەرلەمانی عێراق تێپەڕێندرا و بەهۆیەوە ناردنی 320 ملیاری موچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕاگیرا، ئەوەش کێشەکانی هەرێم و بەغدای قوڵتر کردەوە.

 

ئەپی نوێی ناس کورد دابەزێنە بۆ بینینی بەپەلە و هەواڵەکان: بۆ ئایفۆن - بۆ گالاکسی - بۆ هواوى