ناس کورد-
سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان سه‌ركۆنه‌ى هێرشى سه‌ر باڵيۆزخانه‌ى ئه‌مه‌ريكا ده‌كات کە ئەمشەو لە ناوچەی سەوزی بەغدا ئەنجام درا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا کە کۆپییەکی دەستی ناس کورد کەوتووە، سەرۆکایەتی هەرێم دەڵێت، "سه‌ركۆنه‌ى هێرشه تيرۆرستييه‌كه‌ى ئه‌مشه‌وى سه‌ر باڵيۆزخانه‌ى ئه‌مه‌ريكا له به‌غدا ده‌كه‌ين."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دەشڵێت، "دووباره‌بوونه‌وه و به‌رده‌واميى ئه‌م جۆره هێرشانه بۆ سه‌ر نێرده ديپلۆماتييه‌كان و نوێنه‌رايه‌تيى وڵاتان، دژى به‌رژه‌و‌ه‌ندييه‌كانى عێراق و سه‌روه‌ريى وڵاتن، هه‌روه‌ها دژى ياساى نێوده‌وڵه‌تين و ئه‌نجامى خراپيان لێده‌كه‌وێته‌وه، په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراقيش له‌گه‌ڵ وڵاتان ده‌خاته مه‌ترسييه‌كى ڕاسته‌قينه‌وه."
باسی لەوەشکردووە، "ئه‌ركى حكوومه‌تى عێراقه كه ئاسايش و سه‌لامه‌تيى نێرده ديپلۆماتييه‌كانى وڵاتان و سه‌ر و ماڵى هاووڵاتيان بپارێزێت و هه‌موو ڕێكارێكى پێويست بگيرێته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و هێرشانه دووباره نه‌بنه‌وه و ئه‌نجامده‌رانى بدۆزرێنه‌وه تا بدرێنه دادگا و به سزاى خۆيان بگه‌يه‌نرێن."
ئەمشەو باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە شارى بەغدا ئاشکرایکرد، چەند موشەکێک نراون بە ناوچەى سەوزەوە و زیانێکى ماددى کەم بەر باڵیۆزخانەکە گەیشتوە و زیانى گیانى بەدواوە نەبووە.
دواى هێرشە موشەکیەکەى شەوى یەکشەممە (20ى کانونى یەکەمى 2020) باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، سیستمى بەرگرى باڵێۆزخاکە ئۆتۆماتیکى کەوتوتە کار و بەرپەرچى موشەکەکانى داوەتەوە.
ڕونیشیکردوەتەوە، زیانێکى ماددى کەم بەر باڵیۆزخانەکە کەوتووە و زیانى گیانى بەدواوە نەبووە وبەپێى ڕاپۆرتەکانیش زیانى ماددى بەر هاوڵاتیانى نزیک باڵیۆزخانەکە گەیاندووە و ئەگەرى هەیە برینداریشى لێکەوتبێتەوە.
باڵێۆزخانەى ئەمریکا جەختیلەوەشکردوەتەوە، پێشتریش چەند جارێک وتومانە ئەو جۆرە هێرشانە بۆ سەر دامەزراوە دبلۆماسیەکان پێشێلکردنى یاسا نێودەوڵەتیەکانە و دەستدرێژیکردنە سەر سەروەرى عێڕاقە و داوا لە بەرپرسان دەکەین ڕێوشوێن بۆ ڕێگەگرتن لێیان بگرنەبەر و لێپرسینەوە لە ئەنجامدەرانى بکەن.