گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

کازمى کەمکردنەوەى دەرماڵەى فەرمانبەران و زیادکردنى نرخى بەنزینى رەتکردەوە

2020.12.20 - 22:50
App store icon Play store icon Play store icon
کازمى کەمکردنەوەى دەرماڵەى فەرمانبەران و زیادکردنى نرخى بەنزینى رەتکردەوە

ناس کورد-

مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق پێشنیازى کەمکردنەوەى دەرماڵەى فەرمانبەرانى بەتایبەتى ئەوانەى موچەیان کەم و مامناوەندە رەتکردەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەپرسێکى حکومى بەشدار لە کۆبوونەوەى لەکۆبوونەوەى ئەنجومەنى وەزیران کە نزیکەى 10 کاتژمێر بەردەوام بوو بە "ناس" ى راگەیاند، کازمى لەکۆبوونەوەکەدا پێشنیازى کەمکردنەوەى موچەى فەرمانبەرانى رەتکردووەتەوە، بەتایبەت ئەوانەى موچەیان کەم و مامناوەندە و لەکۆپى ئەو رەشنوسى بودجەیەدا هاتووە کە بڵاوبووەتەوە.

 

وتیشى، کازمى بڕیاریداوە پەنابردن بۆ کەمکردنەوەى دەرماڵە رەتبکاتەوە، دواى کەمبونەوەى داهاتى وڵات، لە 100 ملۆن دۆلارەوە لەساڵانى رابردوودا بۆ نزیکەى 40 ملیار دۆلار لەمساڵدا.

 

بەوتەى سەرچاوەکە، حکومەت چاوەڕوانى ئەوەیە پاراستنى موچەى فەرمانبەران و گۆرینى بەهاى دۆلار، بوارێک بکاتەوە لەبەردەم خاوەنکاران و جوتیاران بۆ ئەوەى کێبڕکێ بەرهەمى دەرەکى بکەن و کاریگەرى هەبێت لەسەر کەمکردنەوەى رێژەى هەژارى، هەروەها بەهاى دۆلار بگەڕێتەوە دۆخى پێشوى، لەگەڵ زیادبوونى نرخى نەوتدا.

  

سەرچاوەکە باسى لەوەشکرد، لەکۆبوونەوەکەدا ئەو رەشنوسى بودجەیەى دزەى پێکرا و بڵاوکرایەوە، چەندین گۆڕانکاریی تێدا کرا، کە بەوتەى شارەزایان کاریگەرى دەبێت لەسەر پارێزگارى لە بازاڕى عێراقى و هاندانى وەبەرهێنان و کاراکردنى رۆڵى وەزارەت و دامەزراوە حکومییەکان.

 

هەر بەوتەى سەرچاوەکە، کازمى هەروەها بەرزکردنەوەى نرخى بەنزینى رەتکردووەتەوە.