ناس کورد-
شانەى راگەیاندنى ئەمنى عێراق رایگەیاند، ژمارەیەک موشەک بە ئاڕاستەى ناوچەى سەوزى بەغدا هەڵدراون و زیانى گیانى بەدواوە نەبووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی راگەیەنراوێکى شانەکە کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە، ئێوارەى ئەمڕۆ لە سەربازگەى رەشیدەوە ژمارەیەک موشەک ئاڕاستەى ناوچەى سەوز کراون و لەناو کۆمەڵگەیکى نیشتەجێبووندا کەوتوونەتە خوارەوە.
ئاماژەى بەوەشکردووە، هەڵدانى موشەکەکان زیانى ماددى بە چەند باڵەخانە و ئۆتۆمبیلێک گەیاندووە و هیچ زیانێکى گیانیان لێنەکەوتووەتەوە.
بەپێی چەند گرتەیەکى ڤیدیۆیی دەردەکەوێت کە سیستەمى بەرگرى موشەکى باڵیۆزخانەى ئەمریکا، بەرپەچى هێرشە موشەکییەکە دەداتەوە.