گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هێشتا چارەسەرنەکراون

دوو بەربەستى بەردەم دانوستانەکانى بەغداو هەرێم ئاشکرا دەکرێن 

2020.12.20 - 21:24
App store icon Play store icon Play store icon
دوو بەربەستى بەردەم دانوستانەکانى بەغداو هەرێم ئاشکرا دەکرێن 

ناس کورد- 

پەرلەمانتارێکى کوردستان ڕایگەیاند، دوو بەربەستى سەرەکى لەدانوستانەکانى نێوان شاندى حکومەتى هەرێم و حکومەتى فیدراڵ هێشتا چارەسەر نەکراون ئەوانیش قەرزى کۆمپانیاکانى نەوت و دانەوەیانە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لەلێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەى سەباحى فەرمى کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، عوسمان کەریم پەرلەمانتارى کوردستان (20ى کانوونى یەکەمى 2020) ڕایگەیاند، هێشتا شاندى حکومەتى هەرێم بەسەرۆکایەتى قوباد تاڵەبانى لەبەغدایە و بەردەوامە لەگفتوگۆ و دانوستانەکانى بۆ چارەسەرکردنى کێشە هەڵواسراوەکانى نێوان هەرێم و فیدراڵ.

 

جەختى لەسەر ئەوەش کردەوە، تێگەیشتنێکى باش هەیە بۆ ڕەزامەندى هەرێم بەڕادەستکردنى نەوت و داهاتى خاڵە سنورییەکان بەحکومەتى فیدراڵ.

 

ئەو پەرلەمانتارە ڕونیشى کردەوە، دوو خاڵى ناکۆکى هەیە کە یەکلا نەکراونەتەوە لەدانوستانەکاندا، یەکەمیان شایستەى کۆمپانیا نەوتیەکانە کە لەهەرێم کار دەکەن، دووەمیان ئەو قەرزانەیە کە لەسەر هەرێمە و گەیشتووەتە نزیکەى 27 ملیار دۆلار ئایا کێ دەیانداتەوە گەر هاتوو هەرێم هەموو داهاتەکانى ڕادەستکرد؟.

 

پێشتر لەسەر دانوستانەکانیان لەگەڵ حکومەتى فیدراڵ، قوباد تاڵەبانى جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێم ڕایگەیاند، گفتوگۆکانیان لەگەڵ حکومەتى فیدراڵ بۆ چارەسەرکردنى کێشەکان بێ ئاستەم و ئاسان نیە بەڵام گەشبینن بگەنە ڕێککەوتنێک و بێ ڕێککەوتن لەبەغدا بۆ هەرێم ناگەڕێنەوە.