ناس کورد-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای هه‌ولێر چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی راگەیاند بۆ چارەسەرى کێشەى بڕانى کارەبا لەسنورى پارێزگاکە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێى راگەیەنراوێکى بەڕێوەبەرایەتییەکە کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە، بودجه‌یه‌كی دیكه بۆ ئه‌نجامدانی 15 پرۆژه‌ی دیكه‌ی كاره‌با ته‌رخان كراوە، كه بریتییه له 1.850.307.213 دینار، کە به‌شێكیان له پرۆسه‌ی ته‌نده‌رینگ و سپاردن و گرێبه‌ستن له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی جێبه‌جێكردن و به‌شێكیان له‌ژێر جێبه‌جێكردندایه.
ئاماژەى بەوەشکردووە، به‌جێبه‌جێكردنی ئه‌و پرۆژانه كێشه‌ی بارزۆری چاره‌سه‌ر دەبێت كه له‌كاتی ئێستادا به‌هۆیەوە دۆخى كاره‌با له دۆخیكی خراپ و پچڕ پچڕدایه و ناتواندرێت به‌شه كاره‌با بەهەندێ لە هاوبەشان بدرێت.
ناوی پرۆژه‌كان:
-ده‌رهێنانی فیده‌رێك له‌وێستگه‌ی مه‌لا ئۆمه‌ر بۆ چاره‌سه‌ری بارزۆری له گونده‌كانی كۆلهكی گه‌وره‌و بچووك، گوندی شه‌وه‌ن له شاوێس سوودمه‌ند ده‌بن.
-ده‌رهێنانی فیده‌ری 11 كه‌ی ڤی له وێستگه‌ی گردمه‌لا بۆ چاره‌سه‌ری بارزۆری فیده‌ری 7ی داره‌توو، كه گوندی گرده‌ره‌شه و به‌شێك له‌گه‌ڕه‌كی ژین له داره‌توو لێی سوودمه‌ند ده‌بن.
-ده‌رهێنانی فیده‌رێك له وێستگه‌ی رۆژهه‌ڵات و درێژكردنه‌وه‌ی فیده‌رێك له وێستگه‌ی مۆبایلی حه‌مرین بۆ چاره‌سه‌ری بارزۆری فیده‌ره‌كانی (1ی كارێزان، 3ی داره‌توو، 15ی باده‌وه، 6ی كارێزان، 5ی رۆژهه‌ڵات) كه كاره‌با ده‌ده‌ن به‌گه‌ڕه‌كی فه‌رمانبه‌ران و گه‌ڵاوێژ.
-ده‌رهێنانی فیده‌ر 8ی خه‌بات بۆ چاره‌سه‌ری فیده‌ری بارزۆری (1+4)ی كانی (4)ی كه‌ورگۆسك كه كاره‌با ده‌ده‌ن بهگهڕهكهكانی كۆنه كه‌له‌ك، ئاشتی یه‌ك و ئاشتی دوو له‌قه‌زای خه‌بات.
- ده‌رهێنانی فیده‌رێكی 11 كه‌ی ڤی له وێستگه‌ی سه‌لاحه‌دین بۆ چاره‌سه‌ری بارزۆری فیده‌ره‌كانی (12+13)ی سه‌ڵاحه‌دین، كه كاره‌با ده‌ده‌ن به‌گه‌ڕه‌كی راپه‌ڕین و به‌شێك له پیرمام له‌ناحیه‌ی سه‌لاحه‌دین.
-دانانی تۆڕی كاره‌با بۆ به‌شێك له گه‌ڕه‌كی رۆشنبیری و به‌شێك له گه‌ڕه‌كی هه‌ولێری نوێ.
-دانانی تۆڕی كاره‌با بۆ به‌شێك له گه‌ره‌كی كه‌مئه‌ندامان له كه‌سنه‌زان.
- دانانی تۆڕی كاره‌با بۆ به‌شێك له ماڵه‌كانی نزیك قوتابخانه‌ی ئۆمه‌ر سێناره و به‌شێك له ماڵه‌كانی نێوان گه‌ڕه‌كی شیراتۆن و كه‌مئه‌ندامان له كه‌سنه‌زان و به‌شێك له‌گه‌ڕه‌كی 11ی ئازار له كه‌سنه‌زان.
-دانانی تۆڕی كاره‌با و گه‌یاندنی كاره‌با بۆ به‌شێك له‌گه‌ڕه‌كی گه‌ڕه‌سۆر یه‌ك هه‌زاری.
-چاره‌سه‌ری بارزۆری بۆ 9 شوین له گه‌ڕه‌كه‌كانی ( شاره‌وانی و شه‌هیدان له ناحیه‌ی كه‌ورگۆسك+ 2 محه‌ویله بۆ شادی+ ئازادی+ به‌هار و نه‌ورۆز و گوندی به‌حركه له ناحیه‌ی به‌حركه+ كورانی نوێ).
- چاره‌سه‌ری بارزۆری بۆ 10 شوێن له گه‌ڕه‌كه‌كانی (2 محه‌ویله بۆ 32ی پارك+به‌هاری نوێ+ ماردین+ كه‌رتی 55+ دوو محه‌ویله‌ی كوران+كوردستان 2 محه‌ویله+نه‌ورۆز 2 محه‌ویله).
چاره‌سه‌ری بارزۆری بۆ 13 شوێن له‌گه‌ڕه‌كه‌كانی: ( دوو محه‌ویله بۆ ژین له به‌حركه/2+گوندی داره‌به‌ن++ جه‌ژنیكان+ كۆمه‌ڵگای كاوه له ناحیه‌ی قوشته‌په+كه‌ركوكیان لهكهورگۆسك+گوندی ئاغۆلانی نوێ له كه‌ورگۆسك+ مامزاوه+ گوندی سێبیران+ كانی قرژاله+ گوندی عه‌زه+ئاسایشی شۆرش+ ئاری).
-چاره‌سه‌ری بارزۆری بۆ 29 شوێن له گه‌ڕه‌كه‌كانی (ئازادی + راستی+ ژیان+ گوندی مه‌لا قه‌ره+ گه‌زنه+ شۆڕش+ گوندی براغ+ شه‌هیدان له ناحیه‌ی كه‌ورگۆسك+ گوندی باستام + گوندی بێریات+ گوندی قه‌ڵاچۆغان+ گوندی شیوه‌ره‌ش+ گوندی شیوهرهشی كۆن+ گوندی كۆڵهكی بچووك+ توڕه‌ق+ قه‌ریه‌تاغ+ كانی قرژاڵه+ كۆمه‌ڵگای مزووری له قوشته‌په+ دوو محه‌ویله له سێتاقان+ گوندی حه‌سارۆك+ 8 محه‌ویله لهبهحركه(.
- فراوانكردنی تۆڕی كاره‌با له‌گه‌ڕه‌كی گردمه‌ندیل له چۆمان.
-فراوانكردنی تۆڕی كاره‌با بۆ گوندی بلێی سه‌روو له خه‌لیفان.
-راكێشانی تۆڕی كاره‌با بۆ به‌شێك له گوندی بیۆكهی گه‌وره.