گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

لێدوانێك لە فراكسیۆنی پارتى سەبارەت ’رێککەوتنى هەرێم و بەغدا’  

2020.12.20 - 17:35
App store icon Play store icon Play store icon
لێدوانێك لە فراكسیۆنی پارتى سەبارەت ’رێککەوتنى هەرێم و بەغدا’  

ناس کورد-

پەرلەمانتارێکى پارتى لە پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، تائێستا ڕێکكەوتنى هەرێمى کوردستان و بەغدا نەگەیشتووەتە کۆتایى و گفتوگۆکان بەردەوامن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مەیادە محەمەد پەرلەمانتارى پارتى و ئەندامى لیژنەى ئابوریى و وەبەرهێنانى پەرلەمانى عێراق (یەکشەممە، 20ى کانونى یەکەمى 2020) لە لێدوانێکى تایبەتدا بە "ناس کورد"ى ڕاگەیاند، ئەوان وردەکارى ئەو ڕێککەوتنەیان بۆ نەهاتووە کە وەزیرى دارایى پەرلەمانى عێڕاق باسى لێوەکرد و گوایە لەگەڵ هەرێمى کوردستاندا گەیشتونەتە ڕێکكەوتن.

 

وتیشى، ڕێککەوتنەکە دەخرێتە پرۆژە یاساى بودجەى ساڵى 2021 و تائێستا پرۆژە یاساکە نەهێنراوەتە پەرلەمانەوە.

 

میادە محەمەد جەختیلەوەشکردەوە، تائێستا ڕێککەوتنى نێوان هەرێم و بەغدا تەواو نەکراوە و گفتوگۆکانى نێوان هەردولا کۆتاییان نەهاتووە و وەفدى حکومەتى هەرێم هێشتا لە بەغدایە و لە گفتوگۆدان.

 

عەلى عەلاوى وەزیرى دارایى عێراق (شەممە 19ى کانونى یەکەمى 2020) لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا باسى لەوەکرد، لەگەڵ هەرێمى کوردستان دەربارەى پرۆژە یاساى بودجەى ساڵى 2021 گەیشتووینەتە ڕێککەوتن و ئێستا چاوەڕێى دەنگدانین لەسەر پرۆژە یاساکە".   

  

جەختیلەوەشکردەوە، ئەو وەفدەى حکومەتى هەرێم کە ئێستا لە بەغدایە گفتوگۆ لەسەر پشکیان لە پرۆژە یاساى بودجەى ساڵى 2020 دەکەن.  

  

عەلى عەلاوى هێماى بۆ ئەوەشکردووە، ڕێککەوتنەکە لەگەڵ وەفدى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەسەر ڕادەستکردنى نەوت بەرامبەر ڕادەستکردنى پشکى هەرێمە لە بودجە.