گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری بە ژمارە

عێراق مانگی ڕابردوو نزیکەى سێ ملیار و نیو دۆلاری لە فرۆشتنی نەوت دەستکەوتووە

2020.12.20 - 15:00
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق مانگی ڕابردوو نزیکەى سێ ملیار و نیو دۆلاری لە فرۆشتنی نەوت دەستکەوتووە

ناس کورد-

وەزارەتى نەوتى عێراق بڕى هەناردەکردنى نەوتى بۆ مانگى تشرینى دووەمى ڕابردوو بڵاوکردەوە کە لەو مانگەدا زیاتر لە 81 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردە  کردووە و داهاتەکەشى زیاتر بووە لە سێ ملیار دۆلار.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا کە لەسەر ماڵپەڕى فەرمیەکەى بڵاوى کردووەتەوە و "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە (20ى کانوونى یەکەمى 2020)، وەزارەتى نەوتى عێراق ڕایگەیاندووە، بەپێى ئامارەى کۆتاى کۆمپانیاى سۆمۆى عێراقى بڕى نەوتى هەناردەکراو لەمانگى تشرینى دووەمى ڕابردوو گەیشتووەتە 81 ملیۆن و 262 هەزار و 376 بەرمیل نەوت.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، داهاتەکەشى لەو مانگەدا گەیشتووەتە سێ ملیار و 403 ملیۆن و 722 هەزار دۆلاربووە، تێکڕای نرخی یەک بەرمیلیش 41.8 دۆلار بووە.

 

بەپێى ئامارەکانى وەزارەتى نەوتى عێراق، کۆى هەناردەکردنى نەوت لەمانگى تشرینى دووەمى ڕابردوودا لە کێڵگە نەوتیەکانى ناوەڕاست و باشوور زیاتر لە 78 ملیۆن بەرمیل بووە و هەناردەکردنى نەوتى کەرکوکیش لەڕێگەى بەندەرى جەیهانەوە زیاتر لە ],, ملیۆن بەرمیل بووە، هەناردەى نەوت بۆ ئوردونیش زیاتر لە 252 هەزار بەرمیل بووە.

 

کۆمپانیاى سۆمۆى عێراقى دەشڵێت، بڕێکى ترى نەوت لەلایەن 30 کۆمپانیاى فرەڕەگەزەوە لە بەندەرەکانى بەسڕە و خۆرعەمى و کەندا و بەندەرى جەیهانى تورکیەوە گواستراوەتەوە و داهاتەکەشى گەیشتووەتە شەش ملیۆن و 532 هەزار و 350 دۆلار.