گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وتەیەک لە سڵێمان هەڵشۆییەوە

سڵێمان هەڵشۆیی لە زیندانەوە: قەرزی هەمووی دەدەمەوە

2020.12.20 - 13:23
App store icon Play store icon Play store icon
سڵێمان هەڵشۆیی لە زیندانەوە: قەرزی هەمووی دەدەمەوە

ناس کورد-

وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، دۆسییەی سڵێمان هەڵشۆ-یان ڕادەستکراوە و تاوەکو ئێستا زیاتر لە 100 سکاڵای لەسەر تۆمارکراوە و بە لێشاویش خەڵک دەچێت بۆ سکاڵا تۆمارکردن، دەشڵێت، سڵێمانی هەڵشۆی وتوویەتی، "مایەپوچ بووم، بەڵام پارەی ئەو خەڵکە دەدمەوە. "

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەستگیرکردنی کەسێک لە سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین بەناوی سڵێمان هەڵشۆیی کە پارەی لە سەدان کەس وەرگرتووە و پێی وتوون، قازانجیان دەداتێ، کاردانەوەی گەورەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لێکەوتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین (یەکشەممە 20ی کانوونی یەکەمی 2020) بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، "دوێنێ شەممە سڵێمان هەڵشۆیی لەلایەن ئاسایشی قەڵادزێ-وە دەستگیرکرا و ڕادەستی ئێمە کرا."

 

وتیشی، "لە دوێنێوە زیاتر لە 100 سکاڵا لەسەر سڵێمان هەڵشؤیی تۆمارکراوە و تائێستاش بەردەوام خەڵک دێن بۆ سکاڵا تۆمارکردن لەسەری، زۆرترین سکاڵاکارەکانیش ئۆتۆمبێلیان پێداوە و ناوبراو فرۆشتوویەتی و وتوویەتی، قازانجتان دەدەمێ."

 

بە وتەی وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین، سڵێمان هەڵشۆیی وتوویەتی، "من سەرقاڵی مامەڵەیەک بووم و مایەپوچ بووم، پارەی ئەو خەڵکەش دەدەمەوە."

 

باسی لەوەشکرد، " ناوبراو لەکاتی ڕادەستکردنی بە پۆلیس هیچ بڕە پارەیەکی پێنەبووە و لە گرتن و گواستنەوەی ڕاپەڕین دەستبەسەرە و ئەو کەسانەشی سکاڵایان لەسەر تۆمارکردووە، دۆسییەکانیان جیادەکرێتەوە و دواتر دەبرێتە بەردەم دادوەر بۆ ئیفادە دان."

 

هەر ئەمڕۆ یەکشەممە، بەشێک لەو کەسانەی پارە و ئۆتۆمبێلیان بە سڵێمان هەڵشۆیی داوە لە پشدەر گردبوونەوە و ئەوان دەڵێن، ناوبراو مایەپوچ نەبووە و فێڵێک لەو کارەدا هەیە. 

 

یەکێک لەو کەسانە قسەی بۆ پەیامنێری ناس کورد کرد و وتی، "شەوی پێش ئەوەی دەستگیر بکرێت بە بەهای 50 دەفتەر پارە و ئۆتۆمبێلی بۆ چووە، ئەی ئەو پارە و ئۆتۆمبێلانە چیان لێهات."

 

یەکێکی دیکە دەڵێت، "سڵێمان هەڵشۆیی تەنها پارەی وەرنەدەگرت، ئاژەڵ و دەمانچە و ئۆتۆمبێلیشی وەردەگرت، من خۆم 30 سەر مەڕ-م پێداوە، هیچ مەرجێکی یاسایی-ش لەنێوانماندا نەبوو، تەنها لەسەر ئەوەی کە قازانجمان بداتێ پارەمان پێداوە."