ناس کورد-
هۆشداریی لە زیادبوونی ڕێژەی توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەدەرێت به‌هۆی ئەوە قه‌ره‌باڵه‌غییه‌ی کە له دوكانه‌كانی ئاڵوگۆڕی دراوەکاندا له هه‌رێمی كوردستان دروستبووە، ئەوەش دوای به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر دیناری عێراقی.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
داهات حه‌وێزی، به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید دكتۆر هێمن له سلێمانی كه تایبه‌ته به توشبووانی كۆرۆنا له بابەتێکیدا (20ی کانوونی یەکەمی 2020) کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە ڕاگه‌یاند، "به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دۆلار قه‌ره‌باڵه‌غییه‌كی زۆر له بازاڕه‌كانی دراو هه‌یه و مه‌ترسی زیادبوونی رێژه‌ی توشبووانی كۆرۆنا له ئارادایه".
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەو پزیشکە ئەوەشی وتووە، "پێویسته خه‌ڵك له جاران زیاتر خۆپارێزی بكه‌ن و دووربكه‌ونه‌وه له قه‌ره‌باڵه‌غی، چونكه ده‌بینین له وڵاتانی ئه‌وروپا جارێكی دیكه ڤایرۆسه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی نوێ سه‌ری هه‌ڵداوه‌ته‌وه‌و رێكاری نوێ گیراوه‌ته‌به".
ڕونیشكرده‌وه، "هه‌موو ساڵێك له‌هه‌رێمی كوردستان له مانگی 12 تا مانگی 2 مه‌ترسی دووباره سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی ڤایرۆسی ئه‌نفلۆنزای به‌راز هه‌یه، بۆیه پێویسته هاوڵاتیان له پێشتر زیاتر خۆپارێزی بكه‌ن و نه‌بنه هۆكارێك بۆ سه‌رهه‌ڵدانه‌وه و به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی ڤایرۆسه‌كان به‌گشتی".
داهات حه‌وێزی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، "به‌گشتی هاوڵاتیان خۆپارێزیان كه‌مكردووه‌ته‌وه و ئه‌گه‌ر به‌مشێوه‌یه به‌رده‌وام بن چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ڕێژه‌ی توشبووانی كۆرۆنا جارێكی دیكه به‌رزببێته‌وه‌و قوربانی زیاتر".