گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

دانە غاز بەڕێژەی 8% بەرهەمهێنانی لە هەرێمی کوردستان زیاد کردووە

2020.12.20 - 12:11
App store icon Play store icon Play store icon
دانە غاز بەڕێژەی 8% بەرهەمهێنانی لە هەرێمی کوردستان زیاد کردووە

ناس کورد-

کۆمپانیای دانەغازی ئیماراتی ڕایگەیاند، بەرھەمھێنانی غاز لە کێلگەی کۆرمۆر لە ھەرێمی کوردستان بەڕێژەی 8% زیادی کردووە، بەجۆرێک ئاستی بەرهەمهێنانی ڕۆژانە لەوکێڵگەدا بەرزبووەتەوە بۆ430 ملیۆن پێ سێجا لە ڕۆژێکدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی کۆمپانیا ئیماراتییەکە (20ی کانوونی یەکەمی 2020) کە وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەتووە ئاماژە بەوەکراوە، "بەرھەمھێنانی غاز لە کێلگەی کۆرمۆر لە ھەرێمی کوردستان لە 15ی ئەم مانگەوە 430 ملیۆن پێ سێجابووە لە ڕۆژێکدا کە بە ڕێژەی 8% زیادیکردووە".


کۆمپانیای دانەغازی ئیماراتی کە سەر بە کۆمپانیا ھاوبەشەکانی بیرڵ پترلیۆمە ئەوەش ڕوونکراوەتەوە، "کۆمپانیاکە لە چارەکی سێیەمی ئەمساڵدا بەرھەمھێنانی ڕۆژانەی غازی بەرێژەی 6% زیادکردووە و لە 15ی ئەم مانگەشەوە بە ڕێژەی 8% زیادکردووە".


ئاماژەی بەوەشکردووە، "بە گوێرەی ئەوە ماوەیەی کە بۆ کۆمپانیاکە دیاریکراوە، تەواوکردنی کارەکانی بنیاتنان وبەرھەمھێنانی غاز پێش ساڵی 2023 دەبێت".


ئەوەشخراوەتەڕوو، "دوای 12 ساڵ لە کارکردنیان لە ھەرێمی کوردستان ھەردوولا پابەندبوون بە رێکارەکان ودابینکردنی غازی پێویست بۆ ھەرێم بە مەبەستی بەرھەمھێنانی کارەبا".