گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

کەسوکاری دەستگیرکراوانی دهۆک لە بەردەم پەرلەمانی کوردستان گردبوونەوە

2020.12.20 - 11:50
App store icon Play store icon Play store icon
کەسوکاری دەستگیرکراوانی دهۆک لە بەردەم پەرلەمانی کوردستان گردبوونەوە

ناس کورد-

کەسوکاری دەستگیرکراوانی سنوری پارێزگای دهۆک لە بەردەم پەرلەمانی کوردستان گردبوونەوە و داوای دیاریکردنی چارەنوسی کەسوکاریان و ئازادکردنیان دەکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ماوەی چەند مانگێکە لە سنوری پارێزگای دهۆک چەندین چالاکوان و رۆژانەمەنوس بەهۆی بەشداریکردن لە خۆپیشاندان دەستگیرکراون و تائێستا ئازاد نەکراون.

 

ئەمڕۆ یەکشەممە 20ی کانوونی یەکەمی 2020، کەسوکاری ئەو دەستگیرکراوانە لەبەردەم پەرلەمانی کوردستان گردبوونەوە و داوای ئازادکردنی کەسوکاریان کرد و ڕایانگەیاند، "ئەو چالاکوان و ڕۆژنامەنوسانە بەبێ بڕیاری دادگا و بەدەر لە یاسا دەستگیرکراون." 

 

ئاماژەیان بەوەشكرد، هەرێمی کوردستان لە دۆخێکی دارایی خراپدایە و ئەو کەسانەش بۆ داواکردنی مافەکانیان خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییان ئەنجامداوە و حکومەت بەرپرسە لەو دۆخەی دروست بووە و پێویستە چارەسەری بکەن، نەوەک هاووڵاتیان دەستگیر بکەن.

 

کەسوکاری ئەو دەستگیرکراوانە ئەوەشیان خستەڕوو، داوا لە هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێم دەکەن بەزووترین کات کار بکەن بۆ ئازادکردنی کەسوکاریان و چارەنوسیان دیاری بکەن.