محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود، ڕایگەیاند، کورد لە بەغدا زۆر ناشرین کراوە باشترە ئەوەندەی خۆی بە بەغداوە سەرقاڵ کردووە بێتەوە و خۆی ڕێکبخاتەوە، دەشڵێت، عێراق بتوانێت بە یەک کۆبوونەوەی پەرلەمان قەوارەی هەرێم هەڵدەوەشێنێتەوە، بەڵام ناتوانێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود، سكرتێری گشتیی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ میدیای فەرمیی پارتی ڕایگەیاند، " عێراق لەبهریهك هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه، لە به‌شێكی کێشەکاندا كورد خۆی به‌رپرسه، ئه‌وان كورد به زیاد ده‌زانن، كورد زۆر ناشرینه له به‌غدا و هیچ یه‌كێك له حزبه‌كانی عێراق نایانه‌وێت له كورد نزیك ببنه‌وه، چونكه شه‌قامی عێراقی ده‌نگیان ناده‌نێ، جاران كورد گرفتی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی عێراق هه‌بوو، ئێستا عه‌ره‌ب دژی كورده و ئه‌گه‌ر حزبه‌كان بیانه‌وێت له كورد نزیك ببنه‌وه ئه‌وه له ترسی ده‌نگ نا‌وێرن و كورد ناشرین كراوه له به‌غدا".
جەختیشیکردووەتەوە، " ده‌بێت كورد لەبری ئەوەی ئه‌وه‌نده خۆی به به‌غداوه خه‌ریك بکات، بگه‌ڕێته‌وه و خۆی ڕێکبخاتەوە لە ناوخۆدا و خۆی بەڕێوە ببات، چونکە چاوەڕوانی هیچ لە بەغدا ناکرێت."
له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری گۆڕانكاری له ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا و پرسی تێڕوانینی ئه‌مه‌ریكا بۆ عێراقی داهاتوو، محەمەدی حاجی مەحمود ئاماژەی بەوەکردووە، " ئه‌مه‌ریكا به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی هه‌یه، پرسیار ئه‌وه‌یه كورد له كوێی به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌مه‌ریكایه؟ ئه‌مه‌ریكا دۆستی تا سه‌ر نییه و به‌رژه‌وه‌ندیی تا سه‌ری هه‌یه، بۆ پرسی گۆڕانكاریی ئه‌مه‌ریكا له نێوان بایدن و ترەمپ جیاوازی هه‌یه، ڕه‌نگه جۆ بایدن قبوڵ نه‌كات له كه‌ركوك پێشمه‌رگه و كورد ده‌ربكرێت، ئه‌وه ئێمه‌ین ده‌بێت خۆمان ڕێك بخه‌ین، جا ئه‌وان به ده‌ممانه‌وه بێن، به‌داخه‌وه ڕه‌نگه له شێوه‌ی تاكتیك كه‌مێك گرفتمان هه‌بێت، له كاتێكدا شاندمان چووه بۆ به‌غدا، له ناوخۆی خۆمان گرفتمان هه‌یه، خۆپیشاندان هه‌یه، سوتانی باره‌گا و دامه‌زراوه‌ی حكوومه‌ت هه‌یه، ئه‌مه كاریگه‌ریی سلبیی هه‌یه له‌سه‌ر پرسی گفتوگۆكانیش، واته ده‌بێت کاتی هه‌ڵبژاردنی سه‌ردانیشمان جیاواز بوایه".
له‌باره‌ی تێڕوانینی ئەمریکا بۆ گرفته‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، محەمەدی حاجی مەحمود دەڵێت، "پێم وایه بایدن به ناوخۆی ئه‌مه‌ریكاوه خه‌ریك ده‌بێت، خاڵی دووه‌م هه‌وڵی ئاشتی ده‌دات، بایدن كورد ده‌ناسێت، په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ كورد هه‌بووه، ئه‌مانه كۆمه‌ڵێك خاڵی گرنگن و ئه‌وانه‌ی حكومه‌تی تازه پێك ده‌هێنن له ئه‌مه‌ریكا كورد ده‌ناسن، بایدن خاوه‌نی پڕۆژەی دابه‌شكردنی عێراقه، پرسیار ئه‌وه‌یه له سه‌رده‌می دەسەڵاتداریدا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌و بیرۆكه‌یه؟ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌زانین ئه‌مان هێمنتر و له‌سه‌رخۆترن و له كورد نزیكن، به‌ڵام كورد خۆی چه‌ند ده‌زانێت ئه‌و زمینەیە خۆش بكات و په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ بایدن به‌هێز بكات و چاره‌سه‌ری خۆی بكات له‌گه‌ڵ عێراق؟"
هەر لەبارەی دۆخی عێراقەوە، سکرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان باسی لەوەکردووە، " عێراق نوێ نابێته‌وه، ڕه‌نگه ده‌موچاوه‌كان و خه‌ڵكه‌كان ته‌مه‌نیان كه‌متر بێت، به‌ڵام عێراق هه‌ر كۆنه، باوه‌ڕ ناكه‌م هیچ چاوه‌ڕوانیی دیموكراتی له عێراق بكرێت، عێراق دۆخی خراپه، له ڕووی ئیدارییه‌وه كه‌س به كه‌س نییه، له ڕووی خزمه‌تگوزاری و ته‌ندروستی و ژێرخانی ئابووری و داراییشه‌وه به هه‌مان شێوه، ئه‌وه خۆی عێراق به ده‌ستی خۆی پاره‌كه‌ی ده‌شكێنێت له به‌رانبه‌ر دۆلار، ئه‌مه چ بیرۆكه‌یه‌كه، دراوی وڵاتی خۆت بشكێنی له به‌رانبه‌ر دۆلار تا له قه‌یرانی دارایی ڕزگار ببێت، كورد باشتره چاوه‌ڕوانی هیچ له به‌غدا نه‌كات''.
له‌باره‌ی ئه‌و مه‌ترسییانه‌ی له‌سه‌ر قه‌واره‌ی كوردستان هه‌یه، سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، ئاماژه‌ی به‌وەداوە، "قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان سیاسی و یاسایی و ئاساییه و له ده‌ستووری عێراقیشدا دانی پێدا نراوه، ئه‌م قه‌واره سیاسییه جیا له وه‌ی ده‌ستوورییه، واقعیشه، ئه‌م قهوارەیە به قسه له‌ناو ناچێت، حكومه‌تی عێراق پێی بكرێت به یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان هه‌ڵیده‌وه‌شێنێته‌وه، بەڵام پێی ناكرێت، پێی بكرێت ده‌یكات، شتێكی دیكه هه‌یه، وڵاتانی جیهان له خۆیانه‌وه كونسووڵخانهیان لە هەڕێمی کوردستان نه‌كردووه‌ته‌وه و پێم وایه ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان و جیهان كوردستان ده‌پاریزن، خۆمان ده‌بێت كاری له‌سه‌ر بكه‌ین، چونكه جێگایەکە ده‌بێت خه‌ڵكی دیكه لێره‌وه فێری دیموكراسی بێت، تاكه شوێنه له ناوچه‌كه هه‌ست به ڕه‌نگه جیاوازه‌كان دەكرێت".