ناس کورد-ئاکۆ حەمەد رابی
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە بارەگای مەڵبەندی 12ی یەکگرتووی ئیسلامی سوتا و زیانی ماددی لێکەوتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
پەیامنێری ناس کورد لە قەزای سۆران ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ (شەممە 19ی کانوونی یەکەمی 2020) مەڵبەندی 12ی یەکگرتووی ئیسلامی بههۆی شۆرتی کارەباوە ئاگری گرت و بەشێکی زۆری بیناکەیان سوتاوە.
هاوکات سەرچاوەیەک لە مەڵبەندی 12ی یەکگرتوو بە ناس کوردی وت، سوتانەکە هیچ زیانێکی گیانی بەدواوە نەبووە، بەڵام زیانی ماددی بەر بینا و هەندێک کەلوپەلی بارەگاکە گەیاندووە.
وتیشی، تیمەکانی بەرگریی شارستانی سۆران ئاگرەگەیان کۆنتڕۆڵ کرد.