گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بە ڤیدیۆ بیبینە

’’بە ڕۆژی ڕۆشن ئۆتۆمبێلی خوار مۆدیلى 2018 بە قاچاخ’’ دەگوازرێتەوە

2020.12.19 - 14:29
App store icon Play store icon Play store icon
’’بە ڕۆژی ڕۆشن ئۆتۆمبێلی خوار مۆدیلى 2018 بە قاچاخ’’ دەگوازرێتەوە

ناس كورد-

پەرلەمانتارێکى گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، دۆخەکە واى لێهاتووە بەئاشکرا ئۆتۆمبیلى خوار مۆدێل بەقاچاخ لە مەرزە سەرەکییەکانەوە داخڵى هەرێم دەکرێت و دواتر بە بارهەڵگرى ئێرانى بەرەو شارەکانى تر دەگوزارێتەوە، ئەو پەرلەمانتارە گرتەیەکى ڤیدیۆیشی وەکو بەڵگە بڵاوکردووەتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دابان محەمەد لە هەژماری فەیسبوکەکەى گرتە ڤیدیۆیەکى بڵاوکردووەتەوە کە ناس کورد بەدواداچوونی بۆ کردووە (19ى کانوونى یەکەمى 2020) و دەڵێت، ئەو ئۆتۆمبیل هەڵگرانە ئێرانیانە بەڕۆژى ڕووناک ئۆتۆمبیلى خوار مۆدیلى 2018 بەقاچاخ دەگوزانەوە و ئەم شارو ئەو شارى پێدەکەن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 


ناس کورد پەیوەندى کرد بە دابان محەمەدەوە کرد و لەسەر ئەو ڕوداوە وتى، "گرتەى ڤیدیۆیەکە خۆم گرتوومە و ڕێگاى خەلکانە، نازانین بەرەو ڕانیە و قەڵادزێ یاخود بەرەو هەلێر دەڕوات، جاران ئەو جۆرە ئۆتۆمبیلانەیان بەنهێینى و ئۆتۆمبیلى کەپس دەگوازتەوە بەڵام ئێستا بە ئاشکرا بەو شێوە قاچاخە هاوردەى دەکەن و دواتریش بەئاشکرا بەرەو شارەکان دەیگوازنەوە".


دابان محمەد دەشڵێت، زیاتر لە 20 ھەزار ئۆتۆمبێل بە قاچاخ ھاتوەتە ھەرێم، لە سلێمانى گەراج هەیە، 70 ئۆتۆمبێلى تێدا مۆڵ کراوە، بۆ داخڵکردنى هەر ئۆتۆمبێلێک شەش هەزار و 500 دۆلار وەردەگرن.


باسى لەوەش کردووە، لە حاجى ئۆمەرانیشەوە بە کۆنتێنەرى داخراو ئۆتۆمبێل داخڵ دەکرێت و لە ئیبراهیم خەلیل، لە دیوى تورکیا و هەرێم گەراجى گەورە هەیە و سەدان ئۆتۆمبێلى خوار مۆدێلى 2018 تێدا مۆڵ کراوە و بە دەیانیش داخل دەکرێن.


ئەو پەرلەمانتارە جەختیش لەسەر ئەوە دەکاتەوە، بەرپرسى یەکەم لەو کارە وەزارەتى ناوخۆ و بەتایبەت وەزیرى ناوخۆى حکومەتى هەرێمە کە بە فەمانى (2909) لە13ى شوبات 2020 ئەنجومەنى وەزیران، وەزیرى ناوخۆى ڕاسپێردووە بە کارى ڕێکخستنەوە و بەڕێوەچونى خاڵە سنورییەکان.

 

ئەپی نوێی ناس کورد دابەزێنە بۆ بینینی بەپەلە و هەواڵەکان: بۆ ئایفۆن - بۆ گالاکسی - بۆ هواوى



دابان محەمەد ڕوونیشى کردووەتەوە، لەگەڵ زیادبوونى ڕێژەى ئۆتۆمبێلەکان و پڕبونى گەراجەکان لە دهۆک، هەولێر و سلێمانى، ناو بەناو، لەژێر فشاردا، بە بڕیارى وەزارەتى ناوخۆ و بۆ ماوەیەکى دیاریکراو ژمارە دەدرێت بەو ئۆتۆمبێلانە، کەدواتر بەشى زۆریان ڕەوانەى باشور و ناوەڕاستى عێراق دەکرێن.