گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هۆکارەکەى بزانە

شيكارێكی ئابووری: زێڕ و زیو زیاتر گران دەبن

2020.12.19 - 14:11
App store icon Play store icon Play store icon
شيكارێكی ئابووری: زێڕ و زیو زیاتر گران دەبن

ناس کورد-

ماڵپەڕی investing جیهانی باس لەوە دەكات، هەردوو كانزای زێڕ و زیو هەڵكشانی زیاتر بەخۆیانەوە دەبینن تا كۆتایی ساڵ بەڵام چانسی زیاتر بۆ كانزای زیوە لەبەر كۆمەڵێك هۆكار.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەم ماڵپەڕە ئابورییە جیهانییە لە شیكارێكی تایبەتدا ئەمڕۆ (19 كانونی یەكەمی 2020) كە ناس كورد بەدواداچوونی بۆ كردووە باس لەوە دەكات، لە هەڵكشانی چاوەڕوانكراوی بەهای كانزا گرانبەهاكاندا، زیو چانسی زیاترە تا زێڕ و لەم چەند ڕۆژەشدا چاوەكان لەسەر ئەم كانزایە بووە بەو پێیەی خێراتر گران دەبێت، درەنگتر نرخەكەی ڕوو لە دابەزین دەكات.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

دەشڵێت، "جگە لەوەش ئاساییبوونەوەی ڕەوشی پیشەسازی جیهان لە سایەی ڤاكسینی دژە كۆرۆنا خواست لەسەر زیو لە جاران زیاتر دەكات بۆ بەكارهێنانی لە هەندێك جۆری بەرهەمەكان لەوانەش دروستكردنی لەوحەی وزەی خۆر بۆ بەرهەمهێنانی وزە.

 

لە ئێستادا یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرامبەرە بە 1882 دۆلار، هەروەها یەک ئۆنسە زیو بەرامبەرە بە 25.84 دۆلار.