گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری و زانیاری

هەرێمی کوردستان و نەوتەکەى لەکوێی گفتوگۆکانی کازمی و ئەردۆغاندا بوو؟

2020.12.19 - 14:03
App store icon Play store icon Play store icon
هەرێمی کوردستان و نەوتەکەى لەکوێی گفتوگۆکانی کازمی و ئەردۆغاندا بوو؟

ناس کورد-

لە سەردانەکەى مستەفا کازمى بۆ تورکیا و دیدارەکەى لەگەڵ ئەردۆغاندا، زیاتر تەوەرى ئاڵۆگۆڕى بازرگانى و چارەسەرکردنى کێشەکانى ئاوى نێوان هەردوو وڵات خراونەتەڕوو، بەڵام بەپێی زانیارییەکانی ناس کورد، لە دیدارەکاندا باسی کێشەکانى نێوان هەرێم و فیدراڵ بەتایبەتى دۆسیەى نەوتی هەرێم نەکراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەى زانیارییەکانى ناس کورد کە لە سەرچاوەیەکى ئاگادارەوە بە دەستى خستووە (19ی کانونی یەکەمی 2020)، لە سەردانەکەى پێنجشەممەى ڕابردووى کازمى بۆ تورکیا و دیدارى لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردغان، گرنگترین تەوەرى دیدارەکەیان پرسى ئابورى و ئاڵۆڕى بازرگانى و چەند پڕۆژەیەکى ئایندەیى لە بوارى ئاودا بووە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

ئەوەش خراوەتە ڕوو، یەکێکى تر لە تەوەرەکان پرسى ڕێکەوتنى چەند وڵاتێکى ناوچەکەیە لەگەڵ ئیسرائیلدا، ئەمەش واى کردووە تورکیا نەخشەڕیگایەکى تر دابڕێژێت و لەناوچەکەدا لەڕێگەى کرانەوە و ئاڵۆگۆڕى بازرگانى و دروستکردنى ڕێڕەوى ئاوى بۆ بەستنەوەى بەچەند وڵاتانى ناوچەکەوە.

 

سەرچاوەکە وتیشی، باس لە دروستکردنى بەندەرێک کراوە کە تورکیا و چەند ناوچەیەک پێکەوە دەبەستێتەوە و لەڕێگەى بەندەرى فوراتەوە دەکرێت و بە تورکیادا بەرەو ئەوروپا تێپەڕدەبێت.

 

بەوتەى سەرچاوەکە، لەدیدارەکەى نێوان کازمى و ئەردۆغاندا باس لە کێشە و قەیرانەکانى نێوان هەرێم و فیدراڵ نەکراوە بەتایبەت کێشەى فرۆشتنى نەوتى هەرێم و گرێبەستە درێژماوەکانى لەگەڵ تورکیادا هەروەها باس لە کۆمەڵێک کێشەى سیاسى تر پەیوەست بەهەرێمەوە نەکراوە.

 

ئەپی نوێی ناس کورد دابەزێنە بۆ بینینی بەپەلە و هەواڵەکان: بۆ ئایفۆن - بۆ گالاکسی - بۆ هواوى