گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نرخی نەوتی خاوی بەسرە زیاتر سەرکەوت

2020.12.19 - 13:14
App store icon Play store icon Play store icon
نرخی نەوتی خاوی بەسرە زیاتر سەرکەوت

ناس کورد-

نرخی نەوتی خاوی بەسرەی عێراق لە بەرزبوونەوەى بەردەوامە و گەیشتە 53 دۆلار و 26 سەنت بۆ هەر بەرمیلێک.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

بەرزبوونەوەى نرخی نەوت لە جیهاندا کاریگەرە بە پێدانی ڕەزامەندی بە بەکارهێنانی دووەمی ڤاکسینی دژە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەلایەن ئەمریکاوە، چونکە ڕێکارەکانی داخستن و کەرەنتینە کەم دەکرێنەوە و جارێکی تر بازاڕەکان دەبوژێنەوە.

 

لەئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی بە 51.24 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت، هەروەها یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساسیش بە 48.4 دۆلارە.

 

دوێنێ هەینی، نرخی نەوت بەرزترین نرخی لە ماوەى نۆ مانگی ڕابردوودا تۆمار کرد، یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە گەیشتە 52 دۆلار فرۆشرا، هەروەها خاوی تەکساس بەرزبوویەوە بۆ 48.82 دۆلار.