ناس کورد-
به‌رپرسی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان پڕۆژەی حزبەکەی بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق ئاشکرا دەکات و دەڵێت، "ئه‌گه‌ر هیچ كێشه‌مان لەگەڵ بەغدا بۆ دروست نەبێت، له پارێزگای کەرکوکیش به‌شداریی هەڵبژاردن ده‌كه‌ین".
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
خه‌سره‌و گۆران، به‌رپرسی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەرێکی نزیک لە حزبەکەی کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە (19ی کانونی یەکەمی 2020) ڕایگەیاندووە، پێویسته لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێكبكه‌ون كه له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم به هاوئاهه‌نگی كار بكه‌ین، ئەوەش لەپێناو ئه‌وه‌ی ده‌نگی كورد نه‌فه‌وتێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەوەشی وتووە، "بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی مانگی نیسانی ساڵی داهاتووی پەرلەمانی عیراق به پڕۆژه‌ی گرنگه‌وه بانگه‌شه‌ی یه‌ك لیستی ده‌كه‌ین لە نیوان لایەنە کوردستانییەکان تاوەکو كورد سه‌نگ و قورسایی هه‌بێت له‌و ناوچانه و جارێكی تر كورد ده‌نگی نه‌فه‌وتێت و دەبێت هەموو کوردێکیش بەوشێوەیە بیربکاتەوە".
له‌باره‌ی بەشداریکردنی پارتی لە هەڵبژاردنەکانی پارێزگای کەرکوک، خه‌سره‌و گۆران به‌رپرسی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان وتی، "ئه‌گه‌ر هیچ كێشه‌یه‌كی تر نه‌یه‌ته پێشه‌وه له‌گه‌ڵ به‌غدا، ئێمه له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عیراق لە سەر ئاستی کەرکوک به‌شداریی ده‌كه‌ین".
بڕیاره سه‌ره‌تای مانگی نیسانی ساڵی 2021 هه‌ڵبژاردنی پێشوەختی په‌رله‌مانی عێراق به‌ڕێوه بچێت.