گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری بخوێنەوە

پۆلیس زانیاری لەبارەى تەقەکردنی لە تەکیەی کەسنازی بڵاودەکاتەوە

2020.12.19 - 10:56
App store icon Play store icon Play store icon
پۆلیس زانیاری لەبارەى تەقەکردنی لە تەکیەی کەسنازی بڵاودەکاتەوە

ناس کورد-
وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک لەبارەی تەقەکردن لە تەکیەی کەسنازان لە شاری کەرکوک ڕوونکردنەوە دەدات و دەڵێت، "تەقە لە تەکیەکە نەکراوە و تەقەکردنەکە لەناو تەکیەکە بووە".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عامر نوری، وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک لە لێدوانێکدا بۆ "ناس کورد" (19ی تشرینی یەکەمی 2020) ڕاگەیاند، "شەوی رابردوو بەهۆی کێشەیەک کە پێشتر لەنێوانیان هەبووە، کەسێک لە تەکیەی کەسنەزان لە گەڕەکی ئیمام قاسمی شاری کەرکوک بە چەکی جۆری تاپڕ تەقەی لە کەسێکی دیکە کردووەو برینداریکردووە."

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە


باسی لەوەشکرد، ئەو کەسەی بریندار بووە ناوی (وائل مەنیع)ە و خەڵکی دیالەیە و پێشتر لەگەڵ ئەوکەسەی تەقەی لێکردووە کێشە هەبووە، ئەو کەسەشی تەقەی کردووە پێشتر هاتوچۆی تەکیەکەی کردووە و بەوهۆیەوە ڕێگەی پێدراوە بچێتە ناو تەکیەکە، تا ئیستاش کەسی تەقەکەر دەستگیر نەکراوە."

 

جەختی لەوەشکردەوە، تەقەکردنەکە بە چەکی جۆری تاپڕ بووە و مەبەست لە تەقەکردنەکە لە تەکیەکە نەبووە، بەڵکو بەهۆی کێشەی پێشتری نێوان دوو کەس بووە و لەئیستاشدا بریندارەکە چارەسەری پێویستی بۆ کراوەو پۆلیس لێکۆڵینەوە زیاتر لەبارەی رووداوەکە دەکات.