گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەڵگرتن و گواستنەوەى

تایبەتمەندی دووەمی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا کە ئەمریکا ڕەزامەندی لەسەر دا

2020.12.19 - 10:45
App store icon Play store icon Play store icon
تایبەتمەندی دووەمی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا کە ئەمریکا ڕەزامەندی لەسەر دا

ناس کورد-

دواى پێدانی مۆڵەت بە بەکارهێنانى ڤاکسینى مۆدێرنا لەلایەن دەزگاى خۆراک و دەرمانى ئەمەریکاوە، ڤاکسینە دەبێتە دووەم ڤاکسینى ڕێگەپێدراو لەدواى ڤاکسینەکەى فایزەر بایۆنتیک و چەند تایبەتمەندیە جیاواز لەوانى تر لەخۆ دەگرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێى ڕاپۆرتە پزیشکییەکان لەسەر تایبەتمەندییەکانى ئەو ڤاکسینەکە کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، لە گرنگترین جیاوازییەکانى ئەوەیە مۆدێرنا دەتوانرێت لە بەفرگرى ئاساییدا هەڵبگیردرێت و بۆ گواستنەوەشى پێویستى بە بەفر و ساردییەکى زۆر نییە، ئەمەش واى کردووە بە ئاسانى بەدەستبخرێت بەتایبەتى بۆ ناوچە دوورە دەستەکان.

 

ڤاکسینەکەى مۆدێرنا پێویستى بەپلەى گەرمى نێوان 2 بۆ 8 پلەى سیلزى هەیە و بۆ ماوەى یەک مانگ هەڵدەگیرێت، لەکاتێکدا ڤاکسینى فایزەر پێویستى بەپلەى 60 سیلزى ژێر سفر هەیە بۆ هەڵگرتنى.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

خاڵێکى تر ئەوەیە مۆدێرنا بەڕێژەى 94% کاریگەرى هەبووە لە دژى ڤایرۆسى کۆرۆنا ئەوەش دواى دوو هەفتە لەکوتانى دووەمەوە.

 

هاوشێوەى ڤاکسینى فایزەر، ڤاکسینەکەى مۆدێرناش پشتدەبەستێت بە تەکنەلۆژیاى ترشى ناوەکى نێردەر بۆ هاندانى جەستە بەمەبەستى بەرهەمهێنانى ئەو پڕۆتینەى کە لەسەر ڕووى ڤایرۆسەکە هەیە و دەتوانێت ڕووبەڕووى ببێتەوە.

 

لەبارەى شوێنەوارەوە، ڤاکسینەکە هاوشێوەى ڤاکسینى ترى ئاسایییە، وەکو ئازار لە شوێنی لێدانەکە و ژانە سەر و شەکەتى و ئازارى جۆمگە و ماسولکەکان.

 

لەکاتى تاقیکردنەوەى کلینیکدا، 15 هەزار کەس بەشداریان تێدا کردووە و لەدواى چەند مانگێک بەسەر تاقیکردنەوەکەدا 185 کەسیان دووچارى ڤایرۆسەکە بوون و 30 کەسیان تەندروستیان تێکچووە بەڵام یەک کەس لەوانە مردووە.

 

دواتر ڤاکسینەکە تەواوکراوەکەى مۆدێرنا دراوەتە 15 هەزار کەس، جگە لە 11 کەس لەوانە دووچارى ڤایرۆسەکە بوون ئەوانیش دۆخى تەندروستیان باش بووە و هیچیان لێ نەمردووە، ئیدى کاریگەرییەکى بەرچاوى ئەرێنى بۆ سەر تەمەنە جیاوازەکان بەجێهێڵاوە.