گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

یەكێتی واژووی بۆ مانەوەی ڕاكان جبوری وەك پارێزگاری كەركوك كردووە

2019.05.19 - 13:52
App store icon Play store icon Play store icon
یەكێتی واژووی بۆ مانەوەی ڕاكان جبوری وەك پارێزگاری كەركوك كردووە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد- یەكێتی و لایەنە عەرەبیی و توركمانەكانی ناو ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوك رێككەوتوون، راكان جبوری پارێزگاری كەركووك بە وەكالەت تا هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوك لە پۆستەكەی بمێنێتەوە. . بەگوێرەی بەڵگەنامەیەك كە لە رۆژی 16ی نیسانی 2019 واژووكراوە و وێنەیەكی دەست (ناس كورد) كەوتووە، هەریەك لە یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و لایەنە عەرەبیی و توركمانەكانی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوك رێككەوتوون لەسەر مانەوەی راكان جبوری وەك پارێزگاری كەركوك بە وەكالەت. . لە نووسراوەكەدا هەریەكە لە كاكەڕەش سدیق ئەندامی لیستی برایەتی لە پشكی یەكێتی و سەرۆكی كوتلەی عەرەبی و توركمانی لە ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوك واژۆیان كردووە و لە خاڵی یەكەمدا ئاماژە بەوەكراوە، راكان سەعید جبوری وەك پارێزگای كەركوك بە وەكالەت تا ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەن لە پۆستەكەی بمێنێتەوە. . لەنووسراوەكەدا كاكە ڕەش سدیق لەجێگەی سەرۆكی لیستی برایەتی واژووی كردووە، ئەمە لەكاتێكدا محەمەد كەمال، لە پشكی پارتی سەرۆكی لیستی برایەتی كەركوكە. . نوسراوەكە لە 9 خاڵ پێكهاتووە، لە خاڵی دووەمدا داوای مانەوەی عەلی حەمادی لە پێكهاتەی عەرەب لە پۆستی یاریدەدەری پارێزگار بۆ كاروباری هونەری كراوە. . لە خاڵی سێیەمیشدا داوای هێشتنەوەی رائید جەمال نەشئەت لە پێكهاتەی مەسیحی لە پۆستی یاریدەدەری پارێزگار بۆ كاروباری كارگێڕیی كراوە. . هاوكات لە ‌خاڵی چوارەمدا ئاماژە بەوەكراوە، خەبات ئەسعەد لە پێكهاتەی كورد بكرێتە یاریدەدەری پارێزگار بۆ كاروباری خزمەتگوزاریی. . لەدوای رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەری 2017 و كشانەوەی هێزەكانی پێشمەرگە لەو شارە و گەڕانەوەی سوپا و بەشێك لە هێزە شیعەكانی بۆ پارێزگای كەركوك و ناوچە دابڕاوەكان تائێستا لایەنە كوردییەكان نەیانتوانیوە رێكبكەوون لەسەر دانانی پارێزگارێكی كورد بۆ ئەو شارە. .