ناس کورد-
حەقی ئارمانج، یەکێک لە فەرماندەکانی هەپەگە داوا لە پارتی دەکات بەرپرسیارانە بجوڵێتەوە و دەڵیت، "پارتی رۆژ بە رۆژ ئامادەکاری بۆ شەڕ دەکات و هێزەکانی خۆی رەوانەى ناوچەکانی گەریلا دەکات."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
حەقی ئارمانج کە یەکێکە لە فەرماندەکانی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لە میانی لێدوانیکی ڤیدیۆیدا بۆ کەناڵی (فورات نیوزی)یپەکەکە کە "ناس کورد" بینیویەتی ڕایگەیاند، "ئێمە زۆرجار لەسەر ئاستی باڵاو هاوسەرۆکایەتی رامانگەیاندووە لەگەڵ شەڕدا نین و ئەگەریش کێشە هەبێت پێویستە بە دیالۆگ چارەسەر بکرێت. لەسەر ئەو بنەمایە بە بەردەوامی بە نیازێکی باشەوە بانگەوازیان بڵاوکردووەتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
باسی لەوەشکرد، "سەرباری بانگەوازەکانی بزووتنەوەکەمان و گەلەکەشمان، پارتی رۆژ بە رۆژ ئامادەکاری بۆ شەڕ دەکات و هێزەکانی خۆی رەوانەى ناوچەکانی گەریلا دەکات، ئەو کارانەیان کردووە و هێشتاش بەردەوامن لەو کارانە ئەو رووداوە نیشانی دەدات، کە ئیدی قسەکردن مانای نەماوە."
ئەوەشی وتووە، "ئەوانەى بەو شێوەیە دەجوڵێنەوە، خزمەت بە دەوڵەتی تورک دەکەن، ئەوانە کام هێزن؟ ئاڵای پەدەکەیان پێیە، ئێمە تاوەکو ئێستا چەندینجار دانمان بە خۆماندا ناوە و رێگریمان لە هەوڵە ئاژاوەگێڕییەکانیان کردووە، دەتوانین تاوەکو رادەیەک ئارام بگرین، پێشمەرگەکانی پەدەکە لەسەر هەڤاڵانمان زانیاری بە دوژمن دەدەن، گوایە خۆیان بە هێزی پاراستن و بەرگریی باشووری کوردستان دەزانن و لەلایەن پێشمەرگەکانی پەدەکەوە لێماندەدرێت و شوێنی هەڤاڵانمان بۆ دوژمن دەستنیشان دەکەن و دوژمنیش بە تۆپ و هاوەن لە هەڤاڵانمان دەدات و یانی هێزەکانی پەدەکە سات بە سات سیخوڕی و هەواڵگری بۆ دوژمن دەکەن".
ئاماژەى بەوەشکردووە، "بە دڵنیاییەوە ئەندامانی میت لە ناو ئەو هێزانەدان کە سەر شاخەکان و گردەکان و رێگاکاندا جێگیرکراون، ئەگەر جلوبەرگی پێشمەرگەشیان لەبەردابێت، بە ناوی پەدەکەشەوە بجوڵێنەوە، هەر ئەو هێزەن و کار بۆ میت دەکەن. ئێمە تاوەکو ئێستا دانمان بە خۆماندا ناوە. ئەوەش قورسە. ئێمەش لە نزیکەوە چاودێرییان دەکەین. هەڤاڵانمان فیداین. بزووتنەوەى ئازادیی کورد بە چەند هەڤاڵ دەستیپێکرد و هیچ ئیمکان و دەرفەتێکیان لە دەستدا نەبوو. لە دژی دووەمین گەورە سوپای ناتۆ بڕیاری تێکۆشانیانداو بەو ورە و ئیرادەیەوە خۆیان گەیاندووەتە ئەم سەردەم و ئاستە".