ناس کورد-
بەگوێرەى چەند بەڵگەنامەیەکى نهێنی دەزگاى هەواڵگرى ڕوسیا، بنیتۆ مۆسۆلۆنى سەرکردە دیکتاتۆرەکەى ئیتاڵیا چاوى لەسەر داگیرکردنى چەند ناوچەیەکى یەکێتى سۆڤیەت بووە لەدواى کۆتایهاتنى شەڕەکە بەڵام هیتلەر سەرى بۆ نەلەقاندووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەى بەڵگەنامەکانى دەزگاى هەواڵگرى دەرەوەى ڕوسیا کە بەبۆنەى تێپەڕبوونى 100 ساڵ بەسەر دامەزراندنیدا ئاشکراى کردووە، مۆسۆلۆنیى پێشنیارى زاڵکردنى هەژموونى ئیتاڵیاى بەسەر ناوچەکانى باشورى خۆرئاواى یەکێتى سۆڤێتدا بۆ هیتلەر کردووە بەڵام ئەو وەڵامێکى دیاریکراوى نەداوەتەوە.
هەر بەگوێرەى بەڵگەنامە نهێنینەکان پەیامێکى نهێینى لەمانگى تشرینى دووەمى ساڵى 1941 لەلەندەنەوە بۆ مۆسکۆ بەناوى خوازراوى فادیمەوە ڕەوانە کراوە و بەو هۆیەشەوە دەزگاى هەواڵگرى سۆڤیەت چەند زانیارییەکیان لەبارەى پلانى ڕایخى سێیەمەوە کە لەلەندەن بووە بەدەستخستووە.
لەپەیامەکەدا ئەوە هاتووە، لەلایەن بەرپرسێکى ئیتاڵیاوە ئەو زانیارییە بەدەستگەیشتووە کە مۆسۆلۆنى دواى تێکدانى ڕوسیا هەوڵى گەیشتن بەدروستکردنى ناوچەیەکى پارێزراوى سەر بە ئیتالیا لە باشوورى خۆرئاواى ڕووسیا دەدات.
باس لەوەش کراوە، مۆسۆلۆنى ئەو پرسەى لەگەڵ هیتلەردا لەکۆبونەوەیەکانى دوایدا وروژاندووە بەڵام هیتلەر خۆى لەوەڵامى ڕاستەوخۆ پاراستووە.
ئەوەش خراوەتە ڕوو، هیتلەر بەمۆسۆلۆنى وتووە، هیچ شتێک چارەسەر ناکرێت تا کۆتایى هێرشەکە و گرنگترین کارێک بۆ ئیتاڵیا پتەوکردنى سوپاکەیەتى لەبەرەکانى خۆرهەڵاتەوە.