ناس کورد-
بڕیارێکى دادگایەکى ئەوروپا بۆ لێدانى کارەبا و بێهۆشکردنى ئاژەڵان پێش سەربڕینى کاردانەوەى توندى ئیسرائیل و موسڵمانەکانى لێکەوتەوە و ئیسرائیل بڕیارەکە بەپێشێلکردنى سەربەستی و دابونەریتە ئاینیەکان لەقەڵەم دەدات و بەتوندیش سەرکۆنەى دەکات و ڕەتیدەکاتەوە .
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەى بڕیارەکەى دادگاى دادپەروەرى ئەوروپا، دەسەڵاتداران دەتوانن فەرمان بەبەکارهێنانى لێدانى کارەبا بکەن بۆ ئاژەڵان پێش سەربڕینیان و ئەوەش ئیسرائیل و چەندین دەزگاى ئاینى ترى توڕە کردووە و ئەو بڕیارە بەپێشێلکردنى سەربەستی و دابونەریتە ئاینیەکان ناو دەبەن.
ئەو بڕیارەش بۆ پاڵپشتیکردنى بڕیارێکە لەناوچەى فەلمەنکى لەبەلجیکا سەپێنراوە، کە پێش سەربڕینى ئاژەڵ بەکارەبا لێیدەدرێت و بێهۆش دەکرێت ئەوەش لەسەر بنەماى پابەندبوون بەمافەکانى ئاژەڵان بەڵام کاردانەوەى ئاینى دروستکردووە و بەو شێوەیە لێدەڕوانرێت کە سەربڕین بەشێوەى حەڵاڵى ئیسلامى و یەهودى پێشێلکراوە کە پێویستە لەکاتى سەربڕیندا ئاژەڵەکە بەئاگا بێت.
لەکاردانەوەیەکیشدا لەسەر ئەو بڕیارە، وەزارەتى دەرەوەى ئیسرائیل پەیامێکى توندى ڕەوانەى سەرجەم یەهودەکانى ئەوروپا کرد و بڕیارەکەى بەزیانگەیاندن بەسەربەستیە ئاینیەکان و خواپەرستى لەئەوروپا ناوبرد.
هاوکات چەند ڕێکخراوێکى سەر بەئیسرائیل لەبەلجیکا بڕیارەکەیان بەنکۆڵى کردن لە دیموکراتى و ڕێز نەگرتنى مافى کەمینەکان لەقەڵەمدا.