گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى زیاتر

وردەکاریى بومەلەرزەکەى ئەمشەوى هەولێر و کۆیە

2020.12.18 - 20:36
App store icon Play store icon Play store icon
وردەکاریى بومەلەرزەکەى ئەمشەوى هەولێر و کۆیە

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتى گشتى کەشناسى و بومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان ڕونکردنەوەیەکى لەبارەى ئەو بومەلەرزەیە بڵاوکردەوە کە ئەمشەو لە هەولێر و کۆیە رویدا.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لە رونکردنەوەیەکى بەڕێوەبەرایەتى گشتى کەشناسى و بومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان کە لە پەیجى فەرمى بەڕێوەبەرایەتییەکە بڵاوکراوەتەوە و "ناس کورد" بینیوویەتى (18ى کانونى یەکەمى 2020) ئاماژە بەوە کراوە "ئەم ئێوارەیە 2020/12/18 کاتژمێر 05:49 بەکاتى هەولێر بومەلەرزەیەک بە گوڕی 3.2 پلە بە پێوەرى ڕیختەر وە لە دوورى 42 کم لە هەولێر و 33 کم لە کۆیە و 22 کم لە تەق تەق و بە قولایی 13 کم ڕویدا".