گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى زیاتر

پێشبینى ناوەندێکى تایبەتمەندی کوردى بۆ هەڵبژاردنى پێشوەختەى عێراق

2020.12.18 - 20:26
App store icon Play store icon Play store icon
پێشبینى ناوەندێکى تایبەتمەندی کوردى بۆ هەڵبژاردنى پێشوەختەى عێراق

ناس کورد- 

 بەڕێوەبەرى پەیمانگاى کوردى بۆ هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاند، جگە لەبوونى چەند بەربەستێکى سیاسى و تەکنیکى هیچ ئاماژەیەک بۆ دواخستنى هەڵبژاردنى پێشوەختە لەعێراقدا نیە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ئارام جەمال بەڕێوەبەرى پەیمانگاى کوردى بۆ هەڵبژاردن لە لێدوانێکى بۆ "ناس کورد" (18ى کانوونى یەکەمى 2020) ڕایگەیاند" ئەوەى تا ئێستا ڕوونە هەڵبژاردنەکە دەکرێت چونکە پرسێکى گشتیە و هیچ وەرەقە و پاساوێک نیە بۆ فشار بەڵام کۆمەڵێک بەربەستیشى لەبەردەمدایە و دەبێت چارەسەر بکرێت بۆ ئەوەى ئەنجام بدرێت".

 

وتیشى ، بەربەستەکان بەشێکیان سیاسین و چەند لایەنێکى شیعەى نزیک لەئێران هەوڵى دواخستنى دەدەن و بەربەستى تریش هەن بەڵام لاوەکین لەوانە کات و کەشى هەڵبژاردنەکە کە دەکەوێتە مانگێکى گەرمەوە بەتایبەت بۆ ناوەڕاست و ناوەند.

 

مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق، 6ى حوزەیرانى ساڵى داهاتووى دیاریکرد بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پێشوەختە کە یەکێک بوو لەکارنامەى سەرەکى کابینەکەى، لەماوەکانى ڕابردووشدا چەند لایەنێکى شیعە لێدوانەکانیان بەئاڕاستەى دواخستنى هەڵبژاردنەکەیە و بۆ ئەو مەبەستەش چەند پاساوێکیان باس کردووە.



لەبارەى گرفتەکانى بەردەم کارتى بایۆمەترى و ئەلیکترۆنى کە دیاریکراوە بۆ دەنگدان، ئارام جەمال ڕونیکردەوە، مستەفا کازمى و ئەو هێزانەى کە نایانەوێت ساختەکارى لەهەڵبژاردنەکە بکرێت لەگەڵ کارتى ئەلیکترۆنى نین و پێناچێت ئەوە سەر بگرێت و تەنها دەکرێتە کارتى بایۆمەترى.

 

لەسەر گرفتەکانى کارتى بایۆمەتریش لەهەرێم، بەرپرسى پەیمانگاى کوردى بۆ هەڵبژاردنەکان باسى لەوە کرد، گەورەترین گرفت ئەوەیە خەڵکێک هەبێت بڕواى بەدەنگدان نەبێت و کارتەکە دەرنەهێنێت بەڵام پێدەچێت بۆ تۆمارکردنى بایۆمەترى  بکرێتە ناچارى و جۆرێک سزا جێبەجێ بکرێت بۆ ئەوەى خەڵکى کارتەکە دەربهێنن کە مانگى شوبات دەستپێدەکات.