ناس کورد-
زانکۆى گەرمیان راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا وادەى دەستپێکردنەوەى دەوامى راگەیاند لەناو کەمپى زانکۆکە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە راگەیەندراوێکدا کە زانکۆى گەرمیان لە پەیجى فەرمى خۆى بڵاوى کردۆتەوە و "ناس کورد" بینیوویەتى (18ى کانونى یەکەمى 2020) ئاماژە بەوە کراوە "ئاگاداری سەرجەم خوێندکارانی زانکۆمان دەکەینەوە، دوای کۆتا ھاتنی ماوەی ئەو پشوەی سەرۆکایەتی زانکۆ ڕایگەیاندبوو بۆ ڕاوەستانی خوێندنی ناو کەمپ، ئاگادارتان دەکەینەوە کە لە ڕۆژی یەکشەممە ٢٠_١٢ دەوامی خوێندکاران ئاسایی دەبێتەوە وەکو ڕۆژان پێشوو.