ناس کورد-
پەرلەمانی کوردستان ناوی پاڵێوراوانى پۆستى سەرۆکى هەرێمی بڵاوکردەوە کە پێنج کەسن.
دەستەى سەرۆکایەتى پەرلەمانی ناوی پاڵێوراوەکانى بۆ پۆستى سەرۆکى هەرێم ئاشکراکرد کە پێنج کەسن، ئەوانیش،
نێچیرڤان ئیدریس مستەفا بارزانی، ئومێد عەبدولسەلام قادر، محەمەد حەمەساڵح عومەر، ڕێبوار عەزیز مستەفا، هیوا عەبدوڵا خدر.
دەستەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، تەنها ئەو پاڵێوراوانە مەرجی یاساییان تێدایە بۆ خۆپاڵاوتن.
هەرچەندە پێشتر سی ڤی خۆی پێشکەشی دەستەى سەرۆکایەتى کردبوو، بەڵام ناوی فەرهاد پیرباڵ لە لیستەکەدا نییە.