گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عێراق: کشاندنەوەى کارمەندانی کۆمپانیای ئیکسۆن مۆبیل قبوڵکراو نییە و بڕیارێکى سیاسییە

2019.05.19 - 12:15
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق: کشاندنەوەى کارمەندانی کۆمپانیای ئیکسۆن مۆبیل قبوڵکراو نییە و بڕیارێکى سیاسییە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- وەزیرى نەوتی عێراق ڕایگەیاند، کشاندنەوەى کارمەندانی کۆمپانیای ئیکسۆن مۆبیل لە عێراق قبوڵکراو نییە و هیچ بیانوویەکی نییە. سامر غەزبان، وەزیرى نەوتی عێراق ڕاشیگەیاند، کشاندنەوەى کارمەندانی کۆمپانیا ئەمریکییەکە بەهۆى هەڕەشەی ئەمنیەوە نەبووە، بەڵکو بڕیارێکى سیاسییە. دوێنێ، 19ی ئایاری 2019، کۆمپانیای ئێکسۆن مۆبیلی ئەمریکی سەرجەم کارمەندە بیانییەکانى لە بەسرە کشاندەوە کە لە کێڵگەى قوڕنەی ڕۆژئاوا لە باشوری بەسرە کاریان دەکرد.