گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەهۆی ماکرۆنەوە

كۆرۆنای ماکرۆن ترس لای سەركردەكانی ئەوروپا دروست دەكات

2020.12.18 - 11:55
App store icon Play store icon Play store icon
كۆرۆنای ماکرۆن ترس لای سەركردەكانی ئەوروپا دروست دەكات

ناس کورد-

دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی توشبوونی سەرۆکی فەرەنسا بە کۆرۆنا، هەندێک سەرکردەی ئەوروپا کە لە لوتکەی ئەوروپای تایبەت بەکەشوهەوا بەشداربوون و بەرکەوتنیان لەگەڵ ماکرۆن هەبووە لە ئێستادا ترسیان لێ نیشتووە و بڕیاریانداوە خۆیان کەرەنتین بکەن و بەپەلە ڤاکسینی دژبە ڤایرۆسەکە وەربگرن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی هەواڵێکی تۆڕی هەواڵی "سکای نیوز" (هەینی 18ی کانوونی یەکەمی 2020) کە " ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە، پیدرۆ سانچێز، سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا، بڕیاریداوە تاوەکو 24 ئەم مانگە  خۆی کەرەنتین بکات دوای ئەوەی بەرکەوتنی لەگەڵ ماکرۆن هەبووە، بریاریشە بەزووترین کات ڤاکسینی دژ بە کۆرۆنای پێبدرێت.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، چارلیس میشێل، سەرۆکی ئەنجومەنی ئەوروپاش لە ئێستادا خۆی کەرەنتینە کردووە و ڕێکارەکانی وەرگرتنی ڤاکسینەکەی بۆ ئەنجامدراوە هەرەوەها، ئەنتۆنیۆ كۆشتا، سەرۆك وەزیرانی پورتوگال، ئەلێكساندەردی كرۆ، سەرۆك وەزیرانی بەلجیكا، كزافییە بیتێل، سەرۆك وەزیرانی لۆكسمبۆرگ، مایكل مارتن، سەرۆك وەزیرانی ئێرلەندا و ئەنخێل گۆریا، سكرتێری گشتی ئەنجومەنی هاریكاری ئابوری و گەشەپێدان، چوونەتە ڕێزی ئەوسەرکردانەی کە خۆیان کەرەنتینە کردووە.

 

هاوکات بە گوێرەی میدیا جیهانیەکان پێشبینی دەکرێت ئینگیلا مێرکڵ، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا جارێکی دیکە تووشی ڤایرۆسەکە ببێتەوە، ئەوە لەکاتێکدا کە ماوەی چەند مانگێکە لە نەخۆشییەکە چاکبووەتەوە، مێرکڵ یەکێک بووە لەو سەرکردانەی کە لەکاتی ئەنجامدانی کۆبوونەوەکاندا لە نزیکەوە لەگەڵ ماکرۆن دانیشتووە و بەبێ پۆشینی دەمامک گفتوگۆی لەگەڵ کردووە.

 

دوێنێ پێنجشەممە ئۆفیسی سەرۆکایەتیی کۆماری فەرەنسا ئاشکرای کرد، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا تووشی کۆرۆنا بووە و یەکە بەیەکە نیشانەکانی نەخۆشییەکەی لێ دەردەکەون.