ناس کورد-
لەساڵى 2020 ژمارەیەکى زۆر کەسایەتى دیارى جیهان کۆچى دواییان کرد و جیهانى ناوبانگیان جێهێشت، لەوانەش سیاسى و هونەرمەند و یاریزان و چەندین کەسایەتى تر.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئاژانسى ڕۆیتەرز لە ڕاپۆرتێکدا دیارترین کەسایەتیەکانى بەپێى کاتى مردنەکەیان کۆکردووەتەوە کە ئەمانەش بەشێکیانن:
نەجوا قاسم
یەکێک بوو لە دیارترین بێژەرەکانى جیهانى عەرەب و زۆر ناسراو بوو، لە 2020/1/2 لە تەمەنى 52 ساڵیدا کۆچى دوایى کرد.
قابوس بن سەعید
سوڵتانى عەمان بوو و لە ڕۆژى 2020/1/2 لە تەمەنى 80 ساڵیدا کۆچى دوایى کرد و ماوەى 50 ساڵ سوڵتانى وڵاتەکەى بوو.
کۆبى براینت
ئەفسانەى دیارى تۆپى باسکەى ئەمریک و پێنج جار براوەى خولى NBA بوو، لە 2020/1/31 لەڕوداوى کەوتنە خوارەوەى فڕۆکەکەى لە تەمەنى 41 ساڵیدا کۆچى دوایى کرد.
حوسنى موبارەک
موبارەک ماوەى 30 ساڵ و لەساڵى 1981ەوە سەرۆکى میسر بوو، لە 25ى یەنایەرى 2011 دواى خۆپیشاندانێکى زۆر لە پۆستەکەى دورخرایەوە و لە 2020/1/25 لە تەمەنى 91 ساڵیدا کۆچى دوایى کرد.
سوباح ئەحمەد سوباح
لەساڵى 2006ەوە میرى کوێت بوو و نازناوەکانى "عەمیدى دبلۆماسى" و "داناى عەرەب"ى پێدرابوو، لە 2020/9/29 لە تەمەنى 91 ساڵیدا کۆچى دوایى کرد.
مەحمود یاسین
یەکێک بوو لە دیارترین ئەکتەر سینەماییەکانى میسر وجیهانى عەرەبى و لە 2020/10/14 لە تەمەنى 79 ساڵیدا کۆچى دوایى کرد.
شۆن کۆنرى "جەیمس بۆند"
ئەکتەرى دیارى سکۆتلەندى کە بە ڕۆڵ بینینى فیلمەکانى "جەیمس بۆند" بەناوبانگ بوو لە 2020/10/31 لە تەمنى 90 ساڵیدا کۆچى دوایى کرد.
سائیب عورەیقات
گەورە دانوستانکارى فەلەستینیەکان و ئەمیندارى نهێنیەکانى ڕێکخراوى ئازادى فەلەستینى، لە 2020/11/10 لە تەمەنى 65 ساڵیدا کۆچى دوایى کرد.
خەلیفە بن سەلمان
سەرۆک وەزیرانى بەحرەین بوو کە خاوەنى درێژترین ماوەى سەرۆک وەزیرانى بوو لە جیهاندا كە 50 ساڵ بوو و لە 2020/11/11 لە تەمەنى 84 ساڵیدا کۆچى دوایى کرد.
وەلید موعەلیم
وەزیرى دەرەوەى سوریا و یەکێک لە دیارترین دەموچاوەکانى دەسەڵاتى ئەو وڵاتە بوو، لە 2020/11/16 لە تەمەنى 79 ساڵیدا کۆچى دوایى کرد.
دیێگۆ ئەرماندۆ مارادۆنا
یەکێک لە دیارترین یاریزانەکانی تۆپى پێ لە ئەرجەنتین و جیهاندا کە لە ژیانیشیدا و مردنەکەشى جێى مشتومڕێکى زۆر بوو، لە تەمەنى 60 ساڵیدا بەهۆى جەڵتەى دڵەوە کۆچى دوایى کرد.