ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە و بەگوێرەی پێشبینییەکان ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و ئەگەری نمەبارانیش لە هەندێک ناوچە هەیە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێم، پلەکانی گەرمی لەنێوان 5 تا 20 پلەدا دەبن و لە هەندێک کاتدا تەم دروست دەبێت و ئاستی بینین کەمدەبێتەوە.