ناس کورد-
درەنگانی شەوی رابردوو گروپە چەکدارییەکانی سەر بە تورکیا هێرشیان کردەسەر هێزەکانی سوریای دیموکرات لە عەین عیسا و میدیاکانی نزیک لە هەسەدە دەڵین، تاوەکو ئێستاش شەڕ بەردەوامە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئاژانسی هاور نیوزی نزیک لە هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەینی 18ی کانوونی یەکەمی 2020) ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو گروپە چەکدارییەکانی سەر بە تورکیا هێرشیانکردە سەر گوندەکانی مشێرفە و سەیدە لە عەین عیسا و هێزەکانی سوریای دیموکراتیش وەڵامی توندیان دانەوە و شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوەی سەخت ڕوویدا.
ئاماژەی بەوەشکردووە، گروپەکانی سەر بە تورکیا بەچەکی قورس هێرشەکەیان ئەنجامداوە و تاوەکو ئێستاش شەڕ بەردەوامە.