ناس کورد-
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند، کڕینی سیستمی بەرگری موشەکیی "ئێس 400" هەڕەشەیە بۆسەر ئەمەریکا و سیستمی تەکنەلۆجیای سەربازیی ئەو وڵاتە، داواشی لە تورکیا کرد ئەو پرسە چارەسەر بکەن و سزاکانیشیان بۆ ڕێگرتنە لە هەژموونی ڕووسیا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا هەفتەی ڕابردوو، مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا و هاوتا تورکییەکەی مەولود چاوش ئۆغڵۆ، پرسی سزاکانی سەر تورکیایان تاووتوێ کردووە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، پۆمپیۆ بە چاوش ئۆغڵۆی ڕاگەیاندووە، كڕینی سیستمی بهرگریی مووشهكی "ئێس400"ی ڕووسی ههڕهشهیه بۆ ئاسایشی هێزی سەربازی و سیستمی تهكنۆلۆجیای سهربازیی سوپای ئهمهریكا.
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، داواشیکردووە تورکیا پرسی کڕینی سیستەمەکە لە ڕووسیا چارەسەر بکات و بگەڕێتەوە ناو پابەندبوون بە ڕێککەوتنی ناتۆ و کڕێنی جۆرە چەکێک کە لەلایەن هاوپەمانێتییەکەوە ڕێگەپێدراو بێت.
پۆمپیۆ دڵنیاییشی بە چاوش ئۆغڵۆ داوە، ئهو سزایانهی سهر توركیا بۆ لەباربردنی توانای سەربازی ئەو وڵاتە نییە، بەڵکو بۆ رێگرتنه له هەژموونی زیاتری ڕووسیا.
وەزارەتى خەزێنەى ئەمریکا (14ی کانونی یەکەمی 2020) لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند، بەهۆی کرینی سیستمی بەرگریی موشەکی ئێس400 لە ڕوسیا، سزاى بەسەر ئیدارەى پیشەسازى بەرگرى تورکیا و ئیسماعیل دەمیرى بەڕێوەبەریدا سەپاندووە.
سەپاندنى ئەو سزایە، دواى پەسەندکردنى پڕۆژەیەک هات لەلایەن کۆنگرێسەوە بۆ سزادانى تورکیا.