ناس کورد-
ئەندامێکى وەفدى مامۆستایانى ناڕازى بۆ بەغدا وردەکارى سەردانەکەیان بۆ ناس کورد ئاشکرا دەکات و دەڵێت، بەڵێنیان پێدراوە بەردەوامبن لە هەوڵدان بۆ بە بایۆمەترى کردنى موچەى فەرمانبەرانى هەرێم و ئەوەش ئاشکرا دەکات کە 36 چارەکە موچە و 12 موچەى تەواویان لاى حکومەتى هەرێمە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
مامۆستا نەجمەدین، نوێنەرى مامۆستایانى ناڕازى و ئەندامى شاندەکە لە بارەى سەردانەکەیانەوە بۆ بەغدا (پێنجشەممە 17ى کانونى یەکەمى 2020) بە ناس کوردى ڕاگەیاند، "لەگەڵ دەستەى سەرۆکایەتیەکان و چەندین لایەن کۆبوینەوە و گفتوگۆمان سەبارەت بە موچەى فەرمانبەرانى هەرێم و بە بایۆمەترى کردنى کرد."
ڕونیشیکردەوە، "ئەوەش لەپێناو ئەوەى کێشە سیاسیەکانى نێوان هەرێم و ناوەند بۆ سیاسیەکان جێهێڵین و موچەخۆرانى هەرێم چیتر نەبنە قوربانى کە لە 2014ەوە غەدریان لێ دەکرێت، چونکە تا ئێستا 36 سێ چارەکە موچە و 12 موچەى تەواو لاى حکومەتە بە لێبڕینەوە، بەهۆى سیستمێکى سیاسەتى نەزانانەى حکومەتى هەرێمەوە فەرمانبەران تووشى ئەو قەیرانە بوون."
ئەندامەکەى شاندی مامۆستایانى ناڕازى وتیشى، "سەرۆکى کوتلەکان و جێگرى یەکەمى پەرلەمان و لایەنەکان و زۆر کەسایەتى ترى سیاسى و پەرلەمانتاران بەڵێنیان داوە لەو کارە بەردەوامبن تا جێبەجێ دەبێت، چونکە خزمەتێکە بە موچەخۆرانى هەرێم بەبێ جیاوازى."
دوێنێ چوارشەممە (16ى کانوونى یەکەمى 2020) شاندەکە گەیشتنە بەغدا و "لەلایەن پەرلەمانتاران د.ڕێبوار کەریم و غالب محمەد و سەرکەوت شەمسەدینەوە دیدارێکى فراوانى بەرپرسانى بەغدا بۆ ژمارەیەک لە مامۆستایانى ناڕازى هەرێم لەسەر پرسى گواستنەوەى موچەى فەرمانبەرانى هەرێم بۆ سەر حکومەتى فیدراڵ ڕێکخرا و تا ئێستاش شاندەکە لە بەغدا-ن