گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’گۆڕانکارى تێدا دەکرێت’’

یەکەم هەڵوێستى فەرمى لەسەر پڕۆژەى بودجەى 2021 

2020.12.17 - 19:43
App store icon Play store icon Play store icon
یەکەم هەڵوێستى فەرمى لەسەر پڕۆژەى بودجەى 2021 

ناس کورد-

وەزارەتى دارایى عێراق نیگەرانى قوڵى خۆى لە دزەپێکردنى ڕەشنوسى پرۆژە یاساى بودجەى 2021 دەربڕى و دەڵێت گۆڕانکاریی تێدا دەکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە ئامادەکردنى بودجە پرۆسەیەکى تەکنیکى ئاڵۆزە و چەندین وەزارەتى دامەرزاوەى حکومى و ئاژانسى نێودەوڵەتى تایبەتمەند دەگرێتەوە و کاتێکى زۆرى دەوێت بۆ لێتێگەیشتن لەو داتا و بنەما و ستراتیژانەى پشتى پێدەبەسترێت، لەوانەش وەرەقەى سپى چاکسازى.

 

باسى لەوەشکردووە بڵاوکردنەوەى پڕۆژەکە لە دەزگاکانى ڕاگەیاندن پێش کاتى خۆى کارێکى نابەرپرسانەى گەورەیە و پێش ئەوەیە وەزیرەکان قسەى خۆیان بکەن لەسەرى و گۆڕانکارى تێدا بکرێت لە دانیشتنى تایبەت بە پرۆژە یاساکە کە بڕیارە شەممەى داهاتوو بێت.

 

وەزارەتى دارایى داوا لە هەموان دەکات گوێ لەو لێدوانە جێ سەرنجانە نەگرن تایبەت بە پرۆژە یاساکە کە لە چەند ڕۆژى داهاتوو دەدرێن، "ئەنجومەنى وەزیران شوێنە گونجاوەکەیە بۆ گفتوگۆ کردن لەسەرى بە وردى و پێشکەشکردنى ڕێنمایى و دواتر دەنێردرێتە پەرلەمان، نەک تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کە پڕن لە هەواڵى ناڕون".

 

ئەوە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ رەشنوسى پڕۆژەى بودجەى 2021 ى عێراق لەلایەن میدیاکانەوە دزەى پێکراو بڵاوکرایەوە.

 

لە پڕۆژەکەدا داهاتى عێراق بە 91 تریلیۆن دینار خەمڵێنراوە و رێژەى کورتهێنان بە 58 تریلیۆن دینار.     

  

هاوکات لەرەشنووسى بودجەکەدا ژمارەى فەرمانبەرانى عێراق بە 3 ملیۆن و250 هەزار خەمڵێنراوە و لەنێویاندا فەرمانبەرانى هەرێم بە 682 هەزار.    

  

هەروەها ئاماژە بەوە کراوە کە ٤١ تریلیۆن و نیو دینار بۆ موچەیە و شەش تریلیۆن بۆ موچەى ترە و خانەنشینان 20 تریلیۆن و دەستەبەرى کۆمەڵایەتى 9,6 تریلیۆن و سوى قەرز 4,6 تریلیۆن و بژاردنى قەرزى دەرەکى 6,8 تریلیۆن دینار.    

  

بەگوێرەى پڕۆژەکە کەمکردنەوەى دەرماڵەى سەرجەم فەرمانبەرانى حکومەت دەگرێتەوە ناوەندى و خۆجێى بەپێى ریژەى دیاریکراو بۆ هەر فەرمانبەرێک بەم جۆرەى خوارەوە:      

  

مەترسى لە %50، میواندارى لە %20، دەرماڵەى هەڵاواردە %20، خۆراک لە %33، بڕوانامە لە %50،  مەقتوعە لە %40، دەرماڵەى تایبەت لە % 60، خزمەتى زانکۆیى لە %60.    

  

هەر لە پڕۆژەکەدا پێشنیارى بەرزکردنەوەى نرخى بەنزین لە450 بۆ 540 دینار بۆ هەر لیترێک کراوە.    

  

بەگوێرەى رەشنوسى بودجەى فیدراڵى 2021 داهاتى عێراق بە 91 تریلیۆن دینار خەمڵێنراوە و رێژەى کورتهێنان بە 58 تریلیۆن دینار.      

  

هەر بەگوێرەى ئەم رەشنوسە حکومەت نرخى دۆلار لە بانکى ناوەندیی بەرزدەکاتەوە بۆ 145 هەزار دینار بۆ هەر 100 دۆلارێک.      

  

بەگوێرەى سەرچاوەکان ئەم رەشنوسە هێشتا بەراییە و قابیلى گفتوگۆکردنە و پەسەند نەکراوە و رەخنە لەوە گیراوە کە ئەو هەنگاوە کارى بانکى ناوەندییە بەڵام حکومەت پیشنیارى کردووە .