گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

داڕمانى دۆلار نرخى زێڕى فڕاند

2020.12.17 - 19:26
App store icon Play store icon Play store icon
داڕمانى دۆلار نرخى زێڕى فڕاند

ناس کورد-

 

نرخى زێڕ بۆ یەکەمجار لەماوەى 40 رۆژدا بەربەستى 1,900 دۆلارى تێپەڕاند، ئەوەش بەهۆى داڕوخانى بەهاى دۆلارەوە بۆ نزمترین ئاست لەساڵى 2018 ەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی پێگەى (investing) کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە (17ی کانوونی یەکەمی 2020)، نرخى ئۆنسەیەک زێڕ بەڕێژەى 2.2٪ بەرزبووەتەوە و بە 1,900.50 دۆلار مامەڵەى پێوەکراوە.

 

لەهەمانکاتدا ئاماژەى دۆلار پاشەکشەیکرد و بەرانبەر شەش دراوە سەرەکییە جیهانییەکە دابەزى و گەیشتە نزمترین ئاست لە نیسانى 2018 ەوە تا ئێستا.

 

بەرزبوونەوەى نرخى زێڕ و داڕمانى دۆلار هاوکاتە لەگەڵ پێشبینییەکان بۆ راگەیاندنى پاڵپشتى دارایی لەلایەن ئەمریکاوە بە بڕى نزیکەى 900 ملیار دۆلار.