گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تەندروستیى جیهانى هۆشدارى دەدات

تەندروستیى جیهانى هۆشدارى دەدات: مەترسى گەورە بەڕێوەیە

2020.12.17 - 19:16
App store icon Play store icon Play store icon
تەندروستیى جیهانى هۆشدارى دەدات: مەترسى گەورە بەڕێوەیە

ناس کورد- 

ڕێکخراوى تەندروستیى جیهانى هۆشدارى دەدات لەوەى، لەسەرەتاى ساڵى داهاتوودا مەترسى گەورەى گەشەسەندنەوەى پەتاى کۆرۆنا بەڕێوەیە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لقى ئەوروپاى ڕێکخراوى تەندروستیى جیهانى لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاندووە، بە لەبەرچاوگرتنى گەشەسەندنى پەتاى کۆرۆنا لە ئەوروپا، مەترسییەکى گەورە بۆ بڵاوبوونەوەیەکى نوێى پەتاکە لە هەفتە و مانگەکانى سەرەتاى ساڵى 2021 هەیە.

 

ڕێکخراوەکە داواش دەکات، لە میانەى ئاهەنگەکانى سەرى ساڵ دەمامک ببەسترێت و دورکەوتنەوەى کۆمەڵایەتى ئەنجام بدرێت، چونکە مەترسییەکى گەورە لەسەرەتاى ساڵى داهاتوو بەڕێوەیە و ئەگەرى هەیە پەتاکە بەشێوەیەکى بەربڵاو گەشە بسێنێت.

 

نەوەیەکى نوێى ڤایرۆسى کۆرۆنا لە بەریتانیا بڵاوبووەتەوە و مەترسى بڵاوبونەوەى بە ئەوروپا و جیهاندا هەیە، سەبارەت بەو نەوە نوێیە ڕێکخراوى تەندروستیى جیهانى دەڵێت، زۆر خێراتر لە نەوەکانى پێشوى بڵاودەبێتەوە، بەڵام مەترسیەکەى لەوانى تر زیاتر نییە.