گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

کازمى لە تورکیا ستایشى پێشمەرگە دەكات 

2020.12.17 - 18:32
App store icon Play store icon Play store icon
کازمى لە تورکیا ستایشى پێشمەرگە دەكات 

ناس کورد-

 

مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق رایگەیاند، وڵاتەکەى ئیدانەى هەر هێرشێک دەکات کە لەخاکى وڵاتەکەیەوە بکرێتەسەر تورکیا و پێشمەرگە روبەڕووى هەوڵێکى لەو شێوەیە بووەتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کازمى لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانى هاوبەشدا لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆمارى تورکیا رایگەیاند، "دوو رۆژ لەمەوبەر هێزە چەکدارەکانمان لە پێشمەرگە روبەڕووى هێرشێکى لەو شێوەیە بوونەوە، ئێمە تیرۆر رەتدەکەینەوە و هاریکار دەبین لەگەڵ تورکیا بۆ بەرەنگاربوونەوەى".

 

ئاماژەى بەوەشکرد عێراق کاردەکات لەسەر پتەوکردنى پەیوەندى لەگەڵ دراوسێکانى، نابێتە میحوەر لەدژى وڵاتێکى دیکە.

 

کازمى وتیشى "عێراق متمانەى بە تواناى کۆمپانیا تورکییەکان هەیە کە بەسەرکەوتوویی لە عێراق کاربکەن و دەرگامان واڵایە لەبەردەم خاوەنکارانى تورکیدا".

 

جەختیشیکردەوە لەسەر کارکردن لەسەر پلانى هاوبەش سەبارەت بە دۆسیەى ئاو.

 

لاى خۆیەوە، ئەردۆغان وتى "کازمى لەکاتێکى سەختدا ئەرکى سەرۆکایەتى حکومەتى گرتە دەست، بەردەوام دەبین لە پشتیوانیکردنى".  

  

وتیشى "دەمانەوێت ئاستى قەبارەى ئاڵوگۆڕى بازرگانى لەگەڵ عێراق بۆ 20 ملیار دۆلار بەرزبکەینەوە".  

  

ئەردۆغان جەختیکردەوە، کورد و عەرەب و تورکیمان لە عێراق براى ئەوانن و پێویستە هەردوو وڵات هەماهەنگ بن بۆ روبەڕووبونەوەى پەکەکە.  

  

باسى لەوەشکرد، کێشەیان لەگەڵ عێراق نییە لەبارەى ئاوەوە.  

  

ئەردۆغان ئەوەشى خستەڕوو کە وڵاتەکەى جەخت لە یەکپارچەیی خاکى عێراق دەکاتەوە و پەیوەندییەکانیان لە بوارى وزە پەرەپێدەدەن.