کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و سبەینێش پلەکانی گەرما چەند پلەیەک دادەبەزێت. بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، لە ڕاگەیەندراوێكدا پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردەوە، ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 36 و نزمترین 25 پلە دەبێت، لە سلێمانیش 34 بە 22، دهۆك 35 بە 20 و كەركوك 38 بە 27 پلە دەبێت. ئاماژە بەوەشدەکات، سبەینێ لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 34 و نزمترین 23 پلە دەبێت، لە سلێمانی 32 بە 20 و دهۆك 31 بە 19 و كەركوك 36 بە 25 دەبێت.